کێشە سیاسییەکان تا کۆتایی ئەم خولەی هەڵبژاردن بەردەوام دەبێت

هەولێر- KDP.info/ پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی کوردستانی پێیوایە کێشە سیاسییەکان تا هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوو بەردەوامی دەبێت ئەوەش بەهۆی ئەوەی سەرکردە سیاسییەکان ناتوان کێشەکان چارەسەر بکەن.
شەریف سلێمان پەرلەمانتاری هاوپەیمانی کوردستانی بە ئاژانسی ئەخباریە ی راگەیاند: هەموو لایەنە سیاسییەکان پەیوەستن بەداواکارییەکانیان و بۆیە تا ئێستا روونی نییە لە کەش و هەوای سیاسی.
ئەوەش دەخاتەروو کێشە سیاسییەکان لە نێوان قەوارە سیاسییەکان بارودۆخی ئێستا سیاسی ئاڵۆزكردووە و سەرکردەی سیاسییەکانیش ناتوان کێشەکان چارەسەر بکەن.




