بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی كەركووك بە توركمانێك درایەوە و عەربەكانیش ناراز ین

كەركووك –KDP.info/ ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك كەسێكی توركمانی بۆ پۆستی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگاكە دیاریكرد و لیسی عەرەبیش ناراییە و هەڕەشەی خۆپیشاندان دەكات، لەبەیاننامەیەكدا ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بڵاویكردەوە: عیماد ئەحمەد كە بەڕەگەز توركمانە و بۆ ماوەی 20 ساڵە لەبواری پەروەردە كاردەكات، وەك بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی كەركووك دەستنیشان كراوە، لە بەیاننامەكەدا ئەوەش خراوەتەروو: كە پرۆسەی دەنگدانەكە بەئامادەبوونی 31 ئەندام لە كۆی 41 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بەرێوە چووە و تێدا 29كەسیان دەنگیان بەڵی بۆ عیماد ئەحمەد داوە، لەكاردانەوەیەكیشدا لیستی عەرەبی پارێزگای كەركووك داوای دەست لەكاركێشانەوەی حەسەن تۆرانی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووكیان كرد، كە ئەویش بەرەگەز توركمانە، بەتۆمەتی بەكارهێنانی پۆستەكەی بۆ بەرژەوەندی توركمانەكان ئەوپارێزگایە، لیستی عەرەبی لەكاردانەوەكەیاندا داوایلە هاوولاتیان كردوە، بچنە بەردەم ئەنجوومەنی پارێزگاو خۆپیشاندان دژی بڕیارەكەی ئەنجوومەنی پارێزگا بكەن، شایەنی باسە بەپێی رێكەوتنی پێكهاتەكانی پارێزگای كەركووك، لەدوای ساڵی 2003وە ئەو پۆستە دراوەتە پێكهاتەی توركمان و پێش ئەو گۆرانكاریەش كەسێكی توركمان بەناوی شەن عومەر لەپۆستی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی كەركووك خانەنشینكرا.




