٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خەرجی رۆژانەی نوری مالیكی 2.5ملیۆن دۆلارە

سەرچاوە: KDP.info

عێراق –KDP.info/ گوتەبێژی لیستی عێراقیە رایگەیاند: خەرجی رۆژانەی سەرۆك وەزیران نوری مالیكی 2.5ملیۆن دۆلارە، كە بەپارەی عێراقی دەكاتە 3 ملیار دینار و خەرجی یەك ساڵیش مالیكیش، دەگاتە 900 ملیار دیناری عێراقی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا كە لەگەڵ سەركردەكانی لیستی عێراقییە لەشاری بەغدا سازیكرد، مەیسون دەملوجی گوتەبێژی لیستی عێراقیە رایگەیاند: سەرۆك وەزیرانی عێراق نوری مالیكی خەرجی هەر ڕۆژێكی لەماوەی رابردوو، بریتی بووە لە (2.5) ملیۆن دۆلار واتە سێ‌ ملیار دینار، كە پارەیەكی زۆری خەیاڵییە بۆ سەرۆك وەزیرانیك خەرجی بكات، دەملوجی لەكۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا داوای لە دەستەی نەزاهەی عێراق كرد، دەست بەجێ بەدواداچوون بۆ بە هەدەردانی ئەو پارە زۆرە دەولەت بكات، كە بە چ جۆریك مالیكی ئەو خەرجییە زەبەلاحەی دابەشكردووە، لەدرێژەی لێدوانەكانیدا گوتەبێژی لیستی عێراقیە راشیگەیاند: كۆی بوددجەی ئەنجوومەنی وەزیران 4 ملیار دینارە بووە، كە چی بەتەنها نوری مالكی پتر لە 3 ملیار دۆلار بۆخۆی خەرجی كردووە .

هەواڵی پەیوەندیدار