لە سەڵماس دوو هاووڵاتی كورد بەدەست درێژی گوللەی پاسداران برینداربوون

ئێران –KDP.info/ لە رێگای نێوان زەنجان و تەبرێز، هێزەكانی ئەمنی كۆماری ئیسلامی ئێران ئۆتۆمبێلێكی مەدەنی دەدەنە بەر دەستڕێژی گولــلە و لە دەرنجامدا هەردوو سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكە كە بەرەگەز كوردن بریندار بوون، سەرچاوەكانی هەواڵ رایانگەیاند: دوو هاووڵاتی خەڵكی شاری سەڵماس بەناوەكانی كامەران عەبدۆیی و ستار عەبدۆیی كە خزمی یەكن خەڵكی گوندی كەتبانی سەر بە پارێزگای سەڵماسن بەبیانووی ئەوەی گوایا گوێیان بە ئاگاداركردنەوەیان نەدراوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی رژێمی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەدرێنە بەر دەستڕێژی گولــلە و بە سەختی بریندار دەبن،سەرچاوەكان هەواڵ ئاماژەیان داوە: كە برینی هەردوو قوربانییە كوردەكان سەختە و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری تەبرێز، هاوكات هێزە ئەمنییەكانیش رێگە نادەن كەسوكارەكانیان سەردانی قوربانییەكان بكەن، شایانی باسە هەفتەی رابردووش كەسێكی تر بەناوی ئیسماعیل حاجی خدر خەڵكی گوندی هورموزاوێ ی سەر بە ناوچەی گەوركی سەردەشت، لەكاتی تێپەڕبوونیدا بە ناوچەی گەوركدا ئۆتۆمبێلەكەی دەدرێتە بەر دەستڕێژی گولــلە و لە شوێنی رووداوەكە گیان لەدەستدەدات.




