وەزیری دەرەوەی توركیا : داوا لە مالیكی دەكەم كێشەی ناوخۆی عێراق چارەسەر بكات

KDP.info/ وەزیری دەرەوەی توركیا داوا لەسەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات كە دەست نەخاتە ناوكاروباری توركیاوە، ئەوەش دەخاتەڕوو كە نوری مالیكی له ئاستێكدا نییه كاریگه‌ری له‌سه‌ر توركیا بكات.
وەزیری دەرەوە توركیا لە میانەی سەردانێكدا بۆ میسر بەمەبەستی بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی لیژنەی دەرەوەی ڕێكخراوی هاوكاری ئیسلامی رایده‌گه‌یه‌نێت، نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌و ئاسته‌دا نییه كاریگه‌ری له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی هه‌بێت.
گوتی: داوا له مالكی دەكەم چاره‌سه‌ری كێشه ناوخۆییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بكات، به‌وه‌ش تۆمه‌تباری كرد كه له ماوه‌ی 7 ساڵی ده‌سه‌ڵاتیدا نه‌یتوانیوه یه‌ك هه‌نگاو بنێت بۆ ئاشته‌وای نیشتیمانی و پێشخستنی ژێرخانی ئابوری له عێراقدا، كه یه‌كێكه له وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهان.
ئۆغڵۆ باسی له‌وه‌شكردوه، نوری مالیكی له ئاستێكدا نییه كاریگه‌ری له‌سه‌ر توركیا و هه‌وڵه‌كانی هه‌بێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی له ناوچه‌كه‌دا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌وه‌شی خستۆته‌رو، كه وڵاته‌كه‌ی جیاوازی ناكات له نێوان پێكهاته‌كانی عێراق و كه‌س ناتوانێت زیان به په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و گه‌لی عێراق بگه‌یه‌نێت، ته‌نانه‌ت لێدوانه‌كانی مالكیش.
ئۆغڵۆ ئه‌وه‌ی به‌بیر مالیكی هێناوه‌ته‌وه، كه ساڵی رابردوو توركیای به باڵیۆزی ئاشتی و چاره‌سه‌ركه‌ری كێشه‌كان وه‌سف كردووه، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی لێدوانه‌كانی ئێستایه‌تی.
شیاوی باسە ماوەی چەند مانگێك دەبێت لێدوانی دژبەیەك لە نێوان سەرۆك وەزیرانی عێراق و حكوومەتی توركیا دروست بووە، بەوەی حكوومەتی عێراقی پێی وایە توركیا دەست لە كار‌و باری عێراق وەر دەدات.
كارزان هەورامی




