ئێران فشاری زۆری خستۆتەر سەر هاوپەیمانی نیشتمانی عێراق

ئێران –KDP.info / كۆماری ئیسلامی ئێران فشاری زۆری خستۆتە سەر لایەنەكانی هاوپەیمانی نیشتمانی شیعە، تا رەزامەندی نیشان بدەن نوری مالیكی بۆ جاری سێیەم ببێتەوە بەسەرۆك وەزیرانی عێراق، هەڵویستی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی كە عەمار حەكیم سەرۆكایەتی دەكات، لەو باریەوە راشكاوانە نەبووە، لەكاتێكدا ئەندامێكی سەركردایەتی ئەو پارتە، فشاری زۆری ئێران بۆ سەریان دووپات دەكاتەوە، رایدەگەینێت ئێران سوورە لەسەر ئەوەی مالیكی بۆ خولێكی دیكەش كاندید بكرێتەوە،هاوكات گوتەبێژی پارتەكە حەمید معلە رەتیدەكاتەوە، ئەندامەكەی سەركردایەتی ئەنجوومەنی باڵی ئیسلامی بە شەرق ئەوسەتی راگەیاند: ئێران بۆ هاتنەكایەی ئامانجەكانی پاڵەپەستۆی خستۆتە سەر گشت لایەنەكانی هاوپەیمانی نیشتمانی، بەڵام تەنیا موقتەدا سەدر نەبێت كە بە دەم داخوازییەكانیەوە نەچووە و ئێرانیش پێوایە موقتەدا سەدر لەژێر سیبەری ئەو دەرچووە، ئێستاش هەوڵی زۆر لەلایەن سەركردەكانی هاوپەیمانی نیشتمانی هەیە، تا موقتەدا سەدر رازی بكەن و رێزەكانی شیعە لەعێراق بپارێزن.




