توركیا.. 3 سەرباز بەدەستی سەربازێكی هاورێیان كوژران

توركیا–KDP.info / لەرووداوێكی كەم وێنەدا سەربازێكی توركیا بەدەسترێژی گوللە 3 لە هاوڕێیەكانی خۆی كوشت، ئاژانسی هەواڵی دۆغان بڵاویكردەوە: لەشاری بیرفاری توركیا سەربازێك لەدەرنجامی هەوڵێكی خۆكوژی كە وەك ئاژانسەكە هەوڵەكەی بەسەرنەكەتوو ناو ناوە، دەسترێژی گوللەی كردۆتە سەر 3 سەربازی هاورێی خۆی كهتوركن، دەرنجام هەرسێ سەربازەكە كوژران، دوای كوژرانی سەربازەكانیش تەقە لە گیانی خۆی دەكات و بە سەختی بریندار دەبێت، ئاژانسەكە ئەوەشی راگەیاند: سەربازە خۆكوژەكە دوای بریندابوونی رەوانەی نەخۆشخانەی سەربازی سیرت كراوە، لەبارەی ناسنامە و ناوی سەربازەكان دادوەری شاری سێرت هیچ زانیارییەكی نەدا.




