نزیکەی 30 ھەزار پەنابەری عێراقی لەژێر ھەڕەشەی دیپۆرتکردنەوەدان

ههولێر- تایبهت به KDP.info/ سەرۆکی فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراق لەھەرێمی کوردستان دەڵێت: نزیکەی30 ھەزار پەنابەری عێراقی کە بەشێکیان کوردن لەژێر ھەڕەشەی بەزۆر ناردنەوەدان لەلایەن وڵاتانی ئەورپا.
ئامانج عەبدوڵڵا سەرۆکی فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراق لەھەرێمی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدابۆkdp.info رایگەیاند:پرۆسەی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران لەلایەنی وڵاتانی ئەورپا بەردەوامە، ئەمەش بەپێی ئەو رێکكەوتنانەیە کە لەنێوان حکوومەتی عێراق و ئەو وڵاتانە مۆرکراوە، ئاماژەی بەوەش کرد، لەئێستادا نزیکی 30 ھەزار پەنابەری عێراقی کە بەشێکیان کوردە لەژێر ھەڕەشەی بەزۆر ناردنەوە دان .
ئامانج عەبدوڵڵا گوتیشی: لە بەریتانیا 6ھەزار پەنابەر چاوەڕێی دیپۆرتکردنەوەن و لەئەڵمانیا 9 ھەزار و لەسویدیش 11ھەزار و لەچەندین وڵاتی تریش به سەدان پەنابەری عێراقی لەژێر ھەڕەشەی بەزۆر ناردنەوە دان.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، ئێمە وەکو فیدراسیۆن ھەوڵی زۆرمان داوە و فشارمان لەسەر حکوومەتی عێراق دروستکردووه، نامەمان بۆ پەرلەمانی ئەوروپا و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ناردوە بۆ ئەوەی پرۆسەی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران ڕابگیرێت، بەڵام بەداخەوە تاوەکو ئێستا بەردەوامە و ئەمەش دژی مافی مرۆڤە.
بڵند ئیبراھیم




