٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەندامێکی لیستی عێراقییە: تا داواکاری خۆپێشاندەران جێبەجێ نەکرێت،بەشداری کۆبوونەوەکانی پەرلەمان و حکوومەت ناکەین

سەرچاوە: KDP.info

به غدا- تایبه ت به – KDP.info/ ئەندامێکی لیستی عێراقییە دەڵێت، بەردەوام دەبین لەبایکۆتکردنی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان و حکوومەت تاوەکو داوا کارییەکانی خۆپێشاندەران جێبەجێنەکرێت.

ئەندامی لیتسی عێراقییە لە پەرلەمانی عێراق عاشور حامد سالح لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.infoرایگەیاند: لیستی عێراقییە بەردەوام دەبێت لە بایکۆتکردنی کۆبوونەکانی پەرلەمان و حکوومەت وبەنیازیش نییە بەشداری بکات، تاوەکو داواکارییەکانی خۆپیشاندەران جێبەجێنەکرێت و لەوبڕوایەش دانییە حکوومەت داواکارییەکانی ئەوان جێبەجێ بکات.

عاشور حامد سالح گوتیشی: گەر حکوومەت باس لەوە دەکات بەشێک لەداواکارییەکانی خۆپیشاندەران دەستوری نییە بۆ بەشێکی دیکە جێبەجێ ناکات کەدەستورییە، بەڵام نایەوێت داواکاریەکانیان جێبەجێ بکات.

ئەو ئەندامەی لیستی عێراقییە رەتیکردوە کە کۆبوونەوی نھێنی لە نێوان لیستی عێراقییە و ھاوپەیمانی نشتیمانی ئەنجامدرابێت وگوتی: کوتلە سیاسییەکان ناتوانن کێشەکە چارەسەربکەن، بەڵکو چارەسەر ئەوەیە حکوومەت گفتوگۆی راستەوخۆ لە گەڵ خۆپیشاندەران سازبکات و داواکاریەکانیان جێبەجێ بکات.

ناوبراو لە کۆتایی لێدوانەکەیدا ھۆشداری ئەوەی دا ئەگەر داواکاری خۆپیشاندەران جێبەجێ نەکرێت، عێراق بەرەو چارەنووسێکی نادیار دەبات.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار