لەدانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان وەڵامی پرسیاری ئەندامانی پەرلەمان درایەوە

هەولێر- تایبەت بە kdp.info / ئەمڕۆ لە پەرلەمانی كوردستان دانیشتنێكی ئاسایی لەچوارچێوەی دانیشتنەكانی تایبەت بە پرۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو لەدانیشتنی سەرلەبەیانی وەزیری دارایی و لە دانیشتنی ئێوارەش وەزیری پلاندانان وەڵامی پرسیاری ئەو 92 ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان دایەوە كە پرسیاریان ئاراستەی هەردوو وەزیرەكە كردبوو.
سەمیرە عەبدوڵڵا لەنێو هۆڵی پەرلەمان لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا بە kdp.infoی راگەیاند: دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان تایبەت بوو بە وەڵامدانەوەی پرسیاری ئەو 92 ئەندامەی پەرلەمان كە پرسیاریان ئاراستەی وەزیرانی دارایی و پلاندانانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كردبوو لەمەڕ پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2013 ی هەرێمی كوردستان.
گوتیشی: لە دانیشتنی سەرلەبەیانی وەزیری دارایی وەڵامی زۆرینەی پرسیارەكانی دایەوەو دواتر پەرلەمان پشووی وەرگرت و دوای نێوەڕۆ دانیشتن دەستی پێكردەوە كە تایبەت بوو بە وەڵامدانەوەی وەزیری پلاندانان .
شیاوی ئاماژە بۆكردنە لە كاتی قسەكردنی سەمیرە عەبدوڵڵا وەزیری پلان دانان بەردەوام لەوەڵامدانەوەی پرسیارەكان و هێشتا پەرلەمان كۆتایی بە دانیشتنەكەی ئەمڕۆ نەهێنابوو.
بڕوا بەرزنجی




