٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەنگدان لەبارەی بودجەی عێراق بۆ ڕۆژی پێنج شەممە دواخرا

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا- تایبه‌ت به‌ KDP.info/ بڕیاربوو ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراقێ دەنگ لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بدات، بەڵام بەھۆی رێکنەکەوتنی فراکسیۆنەکان دواخرا بۆ ڕۆژی پێنج شەمە.

لەمبارەیەوە لانە مەحمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.infoرایگەیاند: پڕۆژە یاسای بودجە پێویستی بەتەوافقی کوتلەکانی ناو پەرلەمان ھەیە، بەڵام بەھۆی ئەوەی تاوەکو ئێستا لەسەری رێکەنەکەوتون سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیاریدا دوابخرێ بۆ ڕۆژی پێنج شەممە.

لانەمەحمەد گوتیشی: کوتلەکان لەگەڵ لیژنەی دارایی لەماوەی ئەم دوو ڕۆژەدا کۆده‌بنەوە گفتوگۆلەبارەی ئەوخاڵانە دەکەن کە تاوەکو ئێستا لەسەری رێکنەکەوتون.

سەبارەت بەتێبینیەکانی کورد مەحمەد گوتی: تاوەکو ئێستا تێبینییەکانی کوردیش یەکلایی نەبۆتەوە و لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی خه‌ریکی گفتوگۆیە لەگەڵ لایەنەکان به‌ تایبەت بەشەبودجەی ھەرێمی کوردستان17%وبودجەی پێشمەرگە وپارەی کۆمپانیاکانی نەوت کە لەھەرێمی کوردستان کار دەکەن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەر لەماوەی ئەم دوو ڕۆژە نەگەنە تەوافق ڕۆژی پێنج شەممەش دەنگ لە بارەی پڕۆژە یاسای بودجە نادرێت و دوادەخرێ بۆ ھەفتەی داھاتوو.

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار