ژمارەی تووشبوان بەنەخۆشی ئەنفلۆنزای بەراز لەسلێمانی گەیشتە 17حاڵەت

سلێمانی- تایبهت به KDP.info/ وتەبیژی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: ژەمارەی ئەوکەسانەی تاوەکو ئێستا لەھەرێمی کوردستان تووشی نەخۆشی ئەنفلۆنزای بەراز ھاتوون گەیشتۆتە 17حاڵەت، کە سەرجەمیان لەشاری سلێمانییە.
د.خالس قادر وتەبیژی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدابۆkdp.infoرایگەیاند: بەپێی دواین ئامار ژمارەی تووشبوان بەنەخۆشی ئەنفلۆنزای بەراز لەھەرێمی کوردستان گەیشتۆتە 17حاڵەت کەسەرجەمیان لەپارێزگای سلێمانییە، بەڵام تەندروستیان زۆرباشە وخۆشبەختانە تاوەکو ئێستا ھیچ حالەتێکی مردن تۆمار نەکراوە.
د.خالس قادر گوتیشی: لە ھەردوو پارێزگای ھەولێر و دھۆک تاوەکو ئێستا ھیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە، تەنھا لەھەولێر نەبێت کە کەسێک گومانی لێدەکرێ، بەڵام تاوەکو ئێستا رون نەبۆتەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا ئەم نەخۆشییە کەم بۆتەوە لەگەڵ تێپەڕبوونی وەرزی زستان ئەم نەخۆشییە کەمتریش دەبێتەوە دواتر نامینێ.
بڵند ئیبراھیم




