بەغدا.. كۆبوونەوەی سەرۆكی فراكسیۆنەكان بە شەڕە قسە كۆتایی پێهات

بەغدا –KDP.info/ دوای تۆمەتباركردنی بە تەزویركردنی ناوی پەرلەمانتاران و بە ئامانجی لێپرسینەوە لە وەزیری خوێندنی باڵاو تویژینەوەی زانستی، شەڕە قسە لەنێوان قوسەی سوهیل جیگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و حیدر مەلا ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دروست بوو، بەهۆیەوەش سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئوسامە نوجیفی، كۆبوونەوەی سەرۆكی فراكسیۆنەكانی نێو ئەنجوومەنی نوێنەرانی هەڵوەشاندەوە، سەرچاوەیەك بە موسەلای راگەیاند: ئەو كۆبوونەوەیەی سەركردەكان كە تایبەت بوو بە تاوتوێكردنی ژمارەیەك یاسای گرنگ لە پێش دانیشتنەكەی ئەمرۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كاتژمێر دە، لەو كۆبوونەوەیەدا شەڕە قسە لەنێوان قوسەی سوهیل و حەیدەر مەلای هاتەكایەوە، پاش ئەوەی سوهێل، بە تەزویركردن لە نووسینی ناوی پەرلەمنتاران بۆ لیپرسینەوە لە عەلی ئەدیب، حەیدەر مەلای تۆمەتبار كردبوو، حەیدەر مەلاش ئەو تۆمەتەی رەتكردەوە و داوای كرد كە هەر دەبێت عەلی ئەدیب وەزیری خوێندنی باڵاو تویژینەوەی زانستی لە نێو پەرلەمان لێپرسینەوەی لەگەڵ دا بكرێت.




