پەرلەمان نەیتوانی متمانە لەوەزیری وەرزش ولاوان وەربگرێتەوە

بهغدا- تایبهت به KDP.unfo/ لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق متمانەوەرگرتن لەوەزیری وەرزش و لاوانی حکوومەتی عێراق خرایە دەنگدان، بەڵام دەنگی پێویستی بەدەست نەھێنا ومتمانەی لێوەرنەگیراوە.
لەمبارەیەوە د.رزگار ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.infoڕایگەیاند: لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق سەرۆکایەتی پەرلەمان سەرەڕای نارازیبونی لیستی دەولەتی قانون، وەرگرتنی متمانە لە وەزیری وەرزش و لاوانی حکوومەتی عێراقی خستە دەنگدان، بەڵام دەنگی پێویستی بەدەستنەھێنا و لەکارەکەی بەردەوام دەبێت.
د.رزگار گوتیشی: ئەندامانی سەر بەیەکێتی نیشیمانی کوردستان تەنھا چوار ئەندامیان نەبێت ئەوانەی دیکە دەنگیان نەدا، بەڵام ھەموو کوتلە کوردیەکان دەنگیاندا بۆئەوەی متمانەی لێ وەربگیرێتەوە، ھەروەھا ژمارەیهک لەئەندامانی لیستی عێراقیەش دەنگیان نەدا بۆیەش دەنگی پێویست بەدەستنەھات.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد،ئیمە گەیشتینە ئەو بڕوایە کە پێویستە متمانەی لێوەربگیرێتەوە، چونکە چەندین جار پەرلەمان بانگھێشتی کرد رەتیکردهوە و ئامادەنەبوو بێتە بەردەم پەرلەمان و رێزی لەپەرلەمان نەگرد.
بڵند ئیبراھیم




