٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیكەری حوسێن حوزنی موكریانی ھێنرایەوە قه‌زای رواندز

سەرچاوە: KDP.info

رواندز- تایبه‌ت به‌ KDP.info/ قایمقامی قەزای رواندز رایگەیاند، كە پەیكەری رۆشنبیری ناوداری كورد (حوسێن حوزنی موكریانی) لە پارێزگای سلێمانیەوە ھێنرایەوە قەزای رواندز.

سیروان سیرینی بەKDP.info راگەیاند: كە بە ھەماھەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھونەر لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، پەیكەری رۆشنبیری ناوداری كورد (حوسێن حوزنی موكریانی) كە چەند ساڵێك بوو لە پارێزگای سلێمانی دانرابوو، ھێنرایەوە قەزای رواندز.

سیروان سیرینی گوتیشی: پەیكەرەكە لە بڕۆنز دروستكراوە و لە شوێنێكی شایستە و لە سەنتەری شار دایدەنێین.

هەواڵی پەیوەندیدار