٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمان تارێكی عێراقییە: حكوومەتی عێراق پارە بە هاووڵاتیان دەدات بۆ خۆپیشاندان

سەرچاوە: KDP.info

 بەغدا-  kdp.info/ پەرلەمانتارێکی عێراقییە حکوومەت تۆمەتباردەكات بەوەی کە لەسەر دوو رێگا مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەران دەكات، لەلایەکەوە ئیدانەی ئەو کارانە دەکات کە هێز ئەمنیەکان دژی هاوڵاتیان دەیگرنە بەر و رێگریش لە رۆیشتنی خۆپیشاندەران دەكرێت.
فائیزە عوبێدی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی عێراقییە بە(ئاژانسی ئەخباریە)ی راگەیاند:حکوومەت بڕە پارەیەك بە چەند هاوڵاتیەک دەدات بۆ ئەوەی بەشداری بکەن لە خۆپیشاندان و پشتگیری لە خۆیان بکات هەندێکیان فەرمانبەرەی دەزگاکانی حکوومەتن و بەشیكی دیكەیان هێزەکانی پارستنی دەزگا حکوومییەكانن.  گوتیشی "دژی هەر جوڵانەوەیەكی هێزە ئەمنیەكانین كە بەرانبەر بە خۆپیشاندەران ئەنجامی دەدەن".

هەواڵی پەیوەندیدار