٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئه نوەر حسێن : لەهەرئەگەرێكدا عێراق ببێتە دەوڵەتێكی ئیسلامی، هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

سلیمانی -  KDP.info/ ڕۆژنامەنووسێك ئاماژە بەوە دەكات لەگەڵ ئەوەی عێراق لە مەسەلەی مەزهەبی قبوڵ بۆتەوە، بەڵام هێشتا هێزە ئیسلامی و مەزهەبییەكان دیموكراتیان قبوڵە، ئەوەش دەخاتەڕوو هەرێمی كوردستان دووردەبێت لە هەرئەگەرێكی مەزهەبی.
ڕۆژنامەنووسێكی بەریتانی لە وتارێكدا لە سایتێكی بەناو بانگی ئەو وڵاتە، مەترسی عێراق بە بوون بە دەوڵەتێكی ئیسلامی دەخاتەڕوو لەم بارەوەئەنوەر حسێن ڕۆژنامەنووس لە لێدوانێكدا بۆkdp.infoڕایگەیاند مەسەلەی مەزهەبی باڵیكێشاوە بەسەر بەشێك لە سیستەمی سیاسی عێراقدا شێتێكی شاراوە نییە عێراق بریتییە لەسێ‌ هێزی سەرەكی كورد و سونە و شیعەكان ئەو دوو هێزە (شیعەكان و سونەكان ) هەمیشە ململانێی مەزهەبی بیان هەبووە لەسەر دین و ڕۆڵی وڵاتانی دراوسێش كەم نەبووە بەتایبەتی ئێران، كاریگەری لەسەر شیعە ڕوونە و ئەمەش مەترسیە،گوتى: بەڵام تائێستا هێزە ئیسلامییەكانی عێراق دیموكراسیان قبوڵ بووە و لەگەڵ تەوافوقان كێشەیان نەبووە بۆیە ئەگەر عێراق ببێتە وڵاتێكی ئیسلامی هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە، چونكە هەرێم لەگەڵ وڵاتێكی ئیسلامی مەزهەبی نییە، لەگەڵ وڵاتێكی دیموكراتی و پێكەوە ژیانی ئازاد مامەڵە دەكات
گوتیشی:  ئەوەی هەرێمی كوردستان جیادەكاتەوە لە شیعە و سونەكان ئەوەیە كە داكۆكی لە سیستەمی عیلمانی و سیستەمی پەرلەمانی دەستوری بكەن و چونكە ئەوەی لە عێراق هەیە مەزهەبیە و دەست تێوەردانی نێودەوڵەتیەوە

كارزان هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار