قوتابیانی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی كه‌ركووك مان ده‌گرن

كه ركووك- KDP.info/ قوتابیانی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی كه‌ركووك مانیان گرت و بایكۆتی خوێندیان كرد له په‌یمانگا و هۆڵه‌كانی خوێندنیان به‌جێ هیشت و بڕیاریان دا چیتر له‌و بینایه ده‌وام نه‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌مه‌ش " قوتابیه‌كی ئه‌و په‌یمانگایه كه له به‌شی شانۆ ده‌وام ده‌كات بۆ kdp info گووتی : ئَیمه هه‌ستاین به كۆكردنه‌وه 400 واژۆ له‌لایان قوتابیانه‌وه و بڕیاماندا بایكۆتی خوێندن بكه‌ین له‌و بینایه چونكه به‌راستی مه‌ترسیداره ئه‌وه چه‌ندین جاره ئێمه خوای گه‌وره رزگارمان ده‌كات له ته‌قینه‌وه‌كان و ئیستایش ئه‌وه‌تا له پاش ته‌قینه‌وه‌كانی دوێنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركووك هه‌موو رێگاكان گیراون رێگا نییه بچین بۆ په‌یمانگا و ته‌نانه‌ت مامۆستاكانیش به‌شێكیان تاكو ئێستا نه‌هاتوونه چونكه نازانن ئۆتۆمبیله‌كانیان له كوێ دابنێن چۆن بێن بۆ په‌یمان چه‌ند جاری تریش ئێمه داوامان كردوه ئه‌و بینایه بگوازنه‌وه به‌ڵام هه‌ر پشت گوێ خراوه ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه ئه‌وان له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی 16 /1 كه تیرۆرستان كۆمه‌ڵگای ئازادیان كرد به ئامانج چه‌ند قوتابیان بریندار بووه له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌و جاره‌ش كارمه‌ندێكی پرسگه‌مان بریندار بووه سه‌باره‌ت به‌مه‌ش مامۆستایه‌ك كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت بۆ kdp info گوتی من داواكاریه‌كه‌ی قوتابیان به‌مافێكی حه‌قی قوتابیان ده‌زانم چونكه ئه‌وان رۆژانه ئه‌وه رێگایانه ئه‌گه‌ر بهاتایه‌و ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ی كه له ده‌رگای ئه‌م دیوه‌وه ببوایه چه‌ندین قوتابی ئه‌م په‌یمانگا ده‌بوون به قوربانی بۆیه پێویسته پارێزگاری كه‌ركووك هه‌وڵی جدی بدا بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌ی ئه‌م قوتابیانه و گواستنه‌وه‌ی په‌یمانگا بۆ شوێنیكی تر مامۆستا ئه‌وه‌شی خسته روو كه له كاتی هاتنی بۆ په‌یمانگا ئۆتۆمبیله‌كه‌ی له گه‌راجێك داناوه كه به 20 خوله‌ك به‌پێ گه‌یشتووته په‌یمانگا له كاتی گه‌رانه‌وه‌ش ده‌بیت 20 ده‌قیقه‌ی تر به‌پێ بڕوات هه‌تا ده‌گاته‌وه ئه‌و گه‌راجه ئه‌مه‌ش بۆ قوتابیان تاراده‌یه‌ك زه‌حمه‌ته به‌تایبه‌تی قوتابیانی كچ . ئه‌مه‌ش واده‌كات ببێته مایه‌ی نیگه‌رانی قوتابیان ئه‌م كاره ئه‌نجام بدان




