٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانتارێک:کاتێ بودجە لە لیژنەکان گفتوگۆی لەبارەوە دەکرا، 60% ئەندامانی ئۆپۆزسیۆن بەشداریان نەدەکرد و لەگەشتکردن بوون

سەرچاوە: KDP.info

هه ولیر-  KDP.info/ ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، لەسەرتای گفتوگۆکانی لیژنەکانی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی بودجە 60% ئەندامانی ئۆپۆزسیۆن بەشداری کۆبوونەوەکانیان نەدەکرد و بۆگەشت چوبوونە دەرەوەی وڵات کە ئەوکات ئێمە بانگھێشتی وەزیرەکان و دەزگاکانی ئاسایشمان دەکرد، ئەوکات بەشداریان نەدەکرد و باسی کەمو کورتی و داھات بکەن، بەڵام ئێستا لەپەرلەمان بودجە بۆ مەرامی سیاسی و بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان بەکار دێنن.

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی کوردستانی ئاوازعەبدلواحد لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ  kdp.infoڕایگەیاند: ئۆپۆزسیۆن كه‌ باسی لێکۆڵینەوە دەکات، پێویستە لەسەره تای کۆبوونەوەکانی گفتوگۆکردنی لیژنەکان لەسەر بودجە بەشداری بکەن کە ئێمە ئەوکات وەزیرەکان و دەزگاکانی ئاسایشمان بانگ دەکرد، بۆ ئەوکات باسی داھات و کەموکورتییەکانیان نەدەکرد، بەڵام ئەوکات ئەندامانی ئۆپۆزسیۆن زۆرینەیان بەشداریان نەکردووە و ھەر لەگەشت و دەرەوە بوون و ئێستا ژوری لێکۆڵینەوەی ئابوری بزوتنەوەی گۆران پرۆفیسۆرێکیان داناوە کە بڕوانامەی کارگێری و ئابوری نییە و ڕاپۆرتێکی بۆ ئەندامانی نووسیەوە ھەموو شتێکی سپی رەش دەکەن.

ئاواز عەبدلواحد گوتیشی: ئەم ساڵ جگە لەوەی پڕۆژە یاسای بودجە لە کاتی خۆی گەیشت، شەفافترین بودجەیە بەراورد لەگەڵ ساڵانی ڕابردوو و ھیچ ناڕونییه‌کی تێدانییە و ھەموو بەداتاو ژمارە ڕونکراوەتەوە، بەڵام کە پێشوەختە بە خراپی ھەڵی سەنگێنی ھەر بەم شێوەیە دەبێت تاکۆتایی.

ئەوئەندامەی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد، ژمارەیه‌ک لەئەندامانی ئۆپۆزسیۆن بەشێوەیه‌کی زانستیانە قسەیان لەبارەی بودجە کردووە، گەر نا ئەوانەی دیکە ھەموویان بودجەیان بۆ مەرامی سیاسی و بانگەشەی ھەلبژاردن به‌كار هێناوه‌.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار