بەغدابۆ بوونی بە پایتەختی رۆشنبیری عەرەبی 2013 ئامادە نییە

بەغدا –KDP.info/ بەغدابۆ بوونی بە پایتەختی رۆشنبیری عەرەبی ئامادەنییە، لیژنەی رۆشنبیری و راگەیاند لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: گرفتی زۆر هەیە لە بارەی جێبەجێكردنی چاڵاكییەكانی تایبەت بە پرۆژەكانی بەغدا پایتەختی رۆشنبیری عەرەبییە، لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا بۆ دەنگی عێراق عەلی شەلاه سەرۆكی لیژنەكە رایگەیاند: گرفتەكان بریتین لە نەبوونی ژێرخانی رۆشنبیری لەبەغدا و نەبوونی ئامێر و تەكنەڵۆژیای سەردەم لە هۆڵەكانی شانۆیی و داخستنی دامەزراوە رۆشنبیرییەكان لە شەقامی رەشید موتەنبی و چەند شوینێكی دیكەی بەغدا، هاوكات سەرۆكی لیژنەی رۆشنبیری و راگەیاندن هەروەها رایگەیاند: بوونی ئەو گرفتانە بەو مانایە نابێت كە نەتوانین هیچ شتێك بكەین، بەڵكو بەپێی توانای خۆمان چاڵاكییەكان بەرێ دەكەین كە ئەمەش جێ رەزامەندی ئێمە نییە، شایەنی باسە ئەو لێدوانانەی عەلی شەلاه لە كاتیكدایە كە وەزارەتی رۆشنبیری عێراق رایگەیاندبوو: هەنگاوی گەورە لە بارەی پێشوازیكردن لە چاڵاكییەكانی تایبەت بە پرۆژەكانی (بەغدا پایتەختی رۆشنبیری عەرەبی 2013) یە كەوا بریارە لە مانگی ئایاری ئەمساڵ بەرێوەبچێت.




