لیژنه‌ى ته‌ندروستى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ رێكخراوى ته‌ندروستی ژیان كۆبۆوه

هه‌ولێر- KDP.info/ لیژنه‌ى ته‌ندروستى و ژینگه له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی رێكخراوى ته‌ندروستیى ژیان كۆبۆوه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌داگفتوگۆكرا ده‌رباره‌ى كاروچالاكییه‌كانى رێكخراوه‌كه‌و سیسته‌مىكاركردنیان له‌ناوچه جیاجیاكانى هه‌رێمى كوردستان، له‌مباره‌یه‌وه‌سه‌رۆكى رێكخراوه‌كه پێناسێكى رێكخراوه‌كه‌یانى كرد به‌وه‌ى كه‌رێكخراوێكى ناحكوومین كار بۆبڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری ته‌ندروستی و خزمه‌تكردن و به‌ره‌و پێشبردنیكه‌رتی ته‌ندروستی له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن، هه‌وه‌ها كورته‌یه‌ك له‌وئیشوكارانه‌ى رێكخراوه‌كه‌ی خسته‌ڕوو كه‌تائێستا چه‌ندین توێژینه‌وه وپڕۆژه‌ى ته‌ندروستیان ئه‌نجامداوه و له‌گه‌ڵ چه‌ندین دكتۆر‌و كارمه‌ندىته‌ندروستى خۆبه‌خشانه كار ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و گوند‌و دێهاتانه‌ىكه‌دوورن له‌بنكه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه، هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكىرێكخراوه‌كه داواى له‌لیژنه‌ى ته‌ندروستى كرد كه‌پشتگیرى وپشتیوانیان لێبكه‌ن.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه لیژنه‌كه ده‌ستخۆشى له‌وكاره مرۆڤ دۆستانه‌ى رێكخراوه‌كه كرد و به‌ڵێنى پشتگیرى و پشتیوانىلیژنه‌كه‌شیان بۆ رێكخراوه‌كه دووپاتكرده‌وه.




