جۆن كییری بەفەرمیی پۆستی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكای وەرگرت

ئەمەریكا –KDP.info / شەوی رابردوو جۆن كیری وەزیری تازەی دەرەوەی ئەمەریكا بە فەرمیی پۆستی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكای لە شوێنی هێلاری كلینتۆن وەرگرت. رێورەسمی وەرگرتنی پۆستەكە بە ئاهەنگی كارمەندانی وەزارەتی دەرەوە بەرێو چوو، دەستپێكی كارەكانیشی، جۆن كیری بە پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ چەند سەركردەیەك دەست پێكرد، لەوانە بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل و محمود عەباسی سەرۆكی دەسەڵاتداریەتی فەلەستین، تێدا ئاماژەیدا كە ئەولەویەتی كارەكانی لەداهاتوو بریتی دەبێت، لەبەردەوامی دان بە دانووستانەكانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین و بەهێزكردنی ئابووری ئەمەریكا و نەهێشتنی هەژاری و نەخۆشی لە جیهاندا.




