ئەحمەدی نەژاد : ئەوەى بێتە نێو خاكی عێراق ئازاری پێدەدێن

ئێران –KDP.info/ سەرۆكی ئێران : بە جەنگ چارەنووسی سووریا یەكلایی نابێتەوە، پێویستە كار لەپێناو یەكپارچەیی عێراق بكرێت و هەر تەنگەژێەكیش لە عێراق سەرهەڵبدات كاریگەری لەسەر رۆژهەڵاتی ناوڕاست دەبێت و گشت لایەك دەبێت، لە دیمانەیەكی لە گەڵ تەلەفزیۆنی میادین محمود ئەحمەدی نەژاد راشیگەیاند: زۆر جار بەئەمانەتەوە ئەوەم گووتە، كە ئەگەر تەنگەژە لە عێراق سەرهەڵبدات، ئەوە بێگومان هەموو لایەك دەسوتێنێ و ئەوانەی دەیانەوێت بێنە نێو خاكی عێراقیش زۆر تووشی ئازار دەبن، لەبارەی رەوشی سوریاش ئەحمەدی نەژاد راشیگەیاند: چارەنووسی سوریا بە جەنگ كۆتایی پێنایەت، بەڵكو پێویستە لەجیاتی شەر و جەنگ، گفتوگۆ و دیالۆگ بهێنرێتەكایەوە، لەلایەكی دیكەوە، وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران لەبارەی ناردنی جەنگاوەر بۆ سوریا،رەتكردەوە كە تاران لە رووی جەنگاوەر و سەربازەوە هاوكاری رژێمی بەشار ئەسەدی لە سوریا كرد بێت.




