٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حزبوڵڵای عێراقیش سوپایەك بۆ خۆی دادەمەزرێنێت

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە KDP.info/ ئاژانسی فارسی ئێرانی لە سەر سكرێتری گشتی حزبوڵڵای عێراق واسق ئەلبات گواستییەوە كە حزبوڵڵای عێراق سەرقاڵی دامەزراندنی سوپایەكی سەربەخۆ و ئازادە.

بەپێی وتەی سكرێتری گشتی حزبەلأڵای عێراق، حزبوڵڵا دەیەوێ بە دامەزراندنی ئەم سوپایە ببێتە هێزێكی پشتیوانی حكوومەتی نوری مالیكی، چوونكە حكوومەتی هەنوكەی لە بوارەكانی شەڕی دژی گەندەڵكاران، تیرۆریستان و خۆپیشاندەرەكان نەیتوانیوە سەركەوتوو بێت، هەر بۆیە حزبوڵڵا دەیەوێ بە دامەزراندنی سوپای موختار لە لایەكەوە پشتگیری لە حكوومەت و هێزەكانی حكوومەت بكات و لە لایەكی دیكەشەوە شەڕی سوپای ئازادی عێراق و ئەلقاعێدە بكات.

سكرێتری حزبوڵڵای عێراق ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەگەر رەوتی خۆپیشاندانەكانی ناوچە سوننەكان بگۆڕدرێت ئەوا سوپای موختار هەڵوێستی توندی لە بەرامبەر خۆپیشاندانەكاندا دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار