٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئێران مانگێكی دەستكرد روانەی بۆشایی ئاسمان دەكات

سەرچاوە: KDP.info

تاران- KDP.info/ وەزیری بەرگری ئێران ئەحمەد وەحیدی لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ پسپۆرانی ئێرانیدا باسی ئەوەی كردووە كە لە رۆژانی داهاتوودا ئێران لە ناوەندی ئاسمانی ئیمام خومەیندا مانگێكی دیكەی دەستكرد بە ناوی تلووع روانەی بۆشایی ئاسمان دەكات.

وەحیدی ئاماژەی بەوە داوە كە ئێران لە رووی تەكنەلۆژییەوە پێشكەوتنی یەكجار بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە و كاتێك كە یەكەمین مانگی دەستكردی بۆ بۆشایی ئاسمان بەرێكرد دونیا ئامادە نەبوو كە دان بەم پێشكەوتنانەی ئێراندا بنێت.

ناوبراو جەختی لە سەر ئەوە كردەوە كە ئێران لە هەر روویەكەوە پێشدەكەوێت و لە زۆربەی وڵاتە پێشكەوتووەكانی جیهانیش پێشكەوتووترە، بۆ نموونە تا ئێستا كوریای باشوور وەكو وڵاتێكی پێشكەوتوو نەیتوانیوە مانگێكی دەستكرد روانەی بۆشایی ئاسمان بكات، بەڵام ئێران سەرقاڵی ناردنی دووەمین مانگی دەستكردی خۆیەتی.

 

هەواڵی پەیوەندیدار