٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عەبدوڵڵا گول: هیوادارم پەكەكە هەنگاوی ئەرێنی بنێت

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌نقه‌ره‌- تایبه‌ت به‌ KDP.info/ سەرۆك كۆماری توركیا عەبدوڵڵا گول ئەمرۆ لە ئه‌نقه‌ره‌ سەبارەت بە تەقینەوەكەی چەند رۆژی رابردوو لە بەردەم بالێوزخانەی ئەمریكادا رایگەیاند: پێشتر هێزە ئەمنی و ئیستبخباراتییەكانی توركیا ئێمەیان لەم هێرشە ئاگادار كردەوە، هەر بۆیە ئێمەیش هەر هەموو هێزەكانمان خستە ئامادەباشییەوە، بەڵام بەداخەوە نەیانتوانی پێش لەم تەقینەوە بگرن.

سەرۆك كۆماری توركیا عەبدوڵڵا گول سەبارەت بە چاوپێكەوتنەكانی نێوان میت و ئۆجەلانیش ئاماژەی بەوە كرد كە چاوپێكەوتنەكان قۆناغی زۆر گرنگیان بڕیوە و هەر كەس دەزانێت كە ئۆجەلان و بەرپرسانی دیكەی توركیایش بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد هەوڵی زۆر جدی دەدەن.

گول جەختی لەوە كردەوە كە داواكاری رای گشتی توركیاش چارەسەركردنی ئەم پرسەیە و ئەمەش نیشانەی ئەوەیە كە خەڵك خاوەن داواكاری باش و خاوێنە هەربۆیە پێویستە هەر هەموو لایەنەكان بە دەم داواكارییەكانی خەڵكەوە بچن و دەست بخەنە نێودەستی یەكتر و ئەم پرسە چارەسەر بكەن.

گول لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا باسی پەكەكەشی كرد و گوتی: پەكەكەش لایەنێكی ئەم پرسەیە و ئەگەر پێویست بكات لەگەڵ پەكەكەش دانیشتن دەكرێت و هیواشی خواست كە پەكەكە لەم قۆناغەدا هەنگاوی ئەرێنی بنێت و شان بە شانی لایەنەكانی دیكە هەوڵ بۆ چارەسەر كردنی پرسەكە بدات.

هەواڵی پەیوەندیدار