داهاتی مانگانەی نەوتی ئێران گەیشتە 4 ملیار دۆلار

تایبهت به KDP.info/ بە پێ ئامارێكی ناوەندی لێكۆڵینەوە و كەشتی رانی نێودەوڵەتی ئێران لە مانگی كۆتایی ساڵی رابردوودا سەرەڕای گەمارۆكانی رۆژئاوا بۆ سەر كەرتی نەوتی ئێران، داهاتی نەوتی ئێران بە رێژەیەكی یەكجار زۆر بەرز بووەتەوە.
بە پێ ئەم ئامارە هۆكاری سەرەكە بۆ بەرز بوونەوەی داهاتی نەوتی ئێران لە مانگی كۆتایی ساڵی رابردوودا داواكاری زیاتری چینی بۆ كرینی نەوتی ئێران و هەروەها زۆرتر بوونی تانكرە نەوت كێشەكانی ئێرانە.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوە كردووە كە لە مانگی 12ی ساڵی رابردوودا ئێران رۆژانە 1.4 ملیون بەرمیل نەوتی هەناردە كردووە و ئەم رێژەیەیش بەرزترین رێژەی هەناردە كردنی نەوت لە لایەن ئێرانەوە لە دوای دەستپێكردنی گەمارۆكان بۆ سەر كەرتی نەوتی ئێرانە.
سەرچاوەی ناوبراو هۆشداری داوەتە بەرپرسانی ئێران كە ئەگەری ئەوە لە ئارادایە لە ساڵی 2013دا داهاتی نەوتی ئێران كەم بكاتەوە.




