وەزارەتی دارایی و ئابوری: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاریكی‌دا بودجه‌ی ئاماده نه‌كردووه و له تاریكیشدا خه‌رجی ناكات

هەولێر- KDP.info/ دوای ئەوەی ئەمساڵ بۆ ئەوەی هەموو لایەنەکان بەشداری لە داڕشتن و پەرەپێدانی پرۆژەی بودجەی ئەمساڵی هەرێمی کوردستان بکەن، سەرۆکایەتی حکوومەتی کوردستان بە خێرایی و شەفافانە پرۆژەی لە رێگەی راگەیاندن و دەزگا تایبەتییەکان بۆ گفتوگۆی کراوە خستە بەردەم رای گشتی، وەزارەتی دارایی دەڵێت: ئێمە بە ژمارەو داتا وەڵامی هەموو پرسیار و گومانێک دەدەینەوە و حکوومەتیس نە لەتاریکی بودجەی داناوە و نە لە تاریکیش خەرجی دەکات. لەمبارەوە بە فەرمی وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کۆبوونەوەی بەیانی لە پەرەلەمانی کوردستان دەڵێت: دوای كۆتاییهاتنی گفتوگۆی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به ڕاپۆرت و ورده‌كاریی بودجه‌ی ساڵی 2013 كه ژماره‌ی هه‌ره زۆری ئه‌ندامان به‌شدارییان تێدا كرد و سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانیش بواری قسه‌كردنی به كراوه‌یی ڕه‌خساندبوو، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ڕایده‌گه‌یه‌نێت له میانه‌ی دانیشتنی سبه‌ی سێشه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا كه بۆ وه‌ڵامی نوێنه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كورستان ته‌رخان ده‌كرێ، به ژماره و خشته و ڕوونكردنه‌وه‌ی ته‌واو، وه‌ڵامی سه‌رجه‌م ئه‌و ڕه‌خنه و تێبینی و پێشنیارانه ده‌داته‌وه كه ده‌رباره‌ی بودجه خرانه ڕوو. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی بودجه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تریش بۆ ئاماده‌كردنی وه‌ڵامی پێویست له‌و باره‌یه‌وه، ڕاسپێردراون.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری جارێكی تر دووپاتی ده‌كاته‌وه كه بودجه به داهات و خه‌رجی و خشته و ڕاپۆرت و ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست خرایه به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی كوردستانیش، كه ئه‌مه خۆی له خۆیدا ده‌ربڕی ستراتیژی حكوومه‌ته له په‌یڕه‌وكردنی شه‌فافیه‌ت و به‌ئاشكرایی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ داهاتی گشتیدا، به جۆرێك سه‌رجه‌م ئه‌و ڕا و سه‌رنج و ڕه‌خنانه‌ی له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و له لایه‌ن خودی په‌رله‌مانتارانیشه‌وه خرانه ڕوو، به هه‌موو ژماره و خشتهكانیهوه له چوارچێوه‌ی بودجه‌كه‌دا هاتبوون و تا ئه‌م ساته وه‌خته‌ش كه‌موكورتیه‌ك له بودجه‌دا ئاشكرا نه‌كراوه كه حكوومه‌ت به شاراوه‌یی هێشتبێتیه‌وه، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاریكی‌دا بودجه‌ی ئاماده نه‌كردووه و له تاریكیشدا خه‌رجی ناكات، به‌ڵكوو له خزمه‌تی خه‌ڵك و پێداویستیهكانیانا به كاری ده‌بات.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانییه هاووڵاتیانی كوردستان و ئێمه‌ش به ڕوونی هه‌ستمان به‌وه كرد كه لێره و له وێ و به مه‌به‌ستی سیاسی و دوور له نیه‌تی چاككردن، په‌لاماری بودجه ده‌درێت، ته‌نانه‌ت هه‌وڵ ده‌درێت بخرێته بری شه‌ڕی تریشه‌وه، هه‌مووشمان باش ئه‌و ڕاستیه تێده‌گه‌ین به‌م شێوازه ناتوانین خزمه‌تی شه‌فافیه‌ت و دادپه‌روه‌ری و خه‌رجكردنی ئه‌و بودجه‌یه بكه‌ین له به‌رژه‌وه‌ندیی داوا و پێویستیی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا، له كاتێكدا له هه‌موو وڵاتێكدا بودجه سه‌رنج و تێڕوانینی جیاواز هه‌ڵده‌گرێت، به لای ئێمه‌شه‌وه ئاساییه له‌م چوارچێوه‌یه‌دا گفتوگۆ و تاتوتوێی بودجه بكرێت، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بودجه‌كه‌مان ده‌چێته به‌رده‌می په‌رله‌مانی كوردستان كه هیچ ناوچه‌یه‌كی كوردستان و چین و توێژێك نه‌ماوه‌ته‌وه له‌م بودجه‌یه سودمه‌ند نه‌بن و ئه‌م گه‌شه‌كردن و بووژانه‌وه به‌رچاوه‌ی ئه‌مڕۆش هه‌موومان لێی به‌هره‌مه‌ندین، به‌ره‌نجامی جێبه‌جێكردنی بودجه‌یه.




