٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەبارەت بە ئاگركەوتنەوە لە بەشە ناوخۆیی (فیردەوس)ـی شاری سلێمانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ڕاگەیێندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

بە داخێكی زۆرەوە شەوی ڕابردوو ئاگرێك لە بەشی ناوخۆیی فیردەوسی شاری سلێمانی كەوتەوە و لە ئەنجامدا دوو قوتابی و كارمەندێكی بەشەكە بوونە قوربانی و ژمارەیەكی زۆری قوتابیش بەهۆیەوە بریندار بوون. هەواڵی سووتانی جەستەی قوتابییە ئازیزەكانی ئەو بەشە ناوخۆییە هەموومانی ئازار دا و تووشی خەمی كردین. سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە دەكەین و هیوای زوو چاكبوونەوەیش بۆ بریندارانی ئاگركەوتنەوەكە دەخوازین.

 

قوتابیان سەرمایەی دواڕۆژی گەلەكەمانن و پاراستن و یارمەتیدانیان ئەركی هەموو لایەكمانە. داوا لە گشت دامودەستگە پێوەندیدارەكانی وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ و خوێندنی باڵا دەكەین یارمەتی و هاوكاریی قوربانیانی ڕووداوەكە و كەسوكاریان بدەن و لیژنەكانی لێكۆلینەوەیش بە زووترین كات هۆكارەكانی ڕووداوەكە بدۆزنەوە. پێویستە هەموو ڕێكارێك بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی لەمەودوا ڕووداوی لەم چەشنە دووبارە نەبێتەوە.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

 

هەواڵی پەیوەندیدار