٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە دکتۆر لویس ساکۆی سەرۆکی ئەسقافەی کلدان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەرێز دکتۆر لویس ساکۆ باتریکی کلدانی جیهان

بەناوی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەرێزتان دەکەین بە بۆنەی هەڵبژاردنتان بە بە بەتریکی کلدان لە جیهان. هیوای هەمیشە سەرکەوتن و پێشکەوتنتان بۆ دەخوازین، دیارە ئەم پلەو پایە تازەتان هەر تەنیا شانازی نییە بۆ بەرێزتان، بەڵکو بۆ هەموو لایەک جێگەی رێزە، بەتایبەیش بۆ برایانی مەسیحی لە کوردستان وعێراق. ئومێد دەکەین لە کاری نوێتان وەکو هەمیشە سەرکەتوو بن کە هەڵگری پەیامی  برایەتی و لێکبوردەیی و پێکەوژیان و ئاسودەی هەموو پێکهاتە جیاکان بوون.

 هیوای سەرکەوتن و بەختەوەریتان بۆ دەخوازین.

 مەکتەبی سیاسی

پارتی دیموکراتی کوردستان

4-2-2013

هەواڵی پەیوەندیدار