حكوومهتی ههرێم لیژنهیهكی بۆ لێكۆڵینهوه له رووداوی ئاگركهوتنهوهی بهشی ناوخۆیی فیردهوس لهسلێمانی پێكهێنا

KDP.info- هەولێر / سەبارەت بە ڕووداوی ئاگركەوتنەوەكەی بەشی ناوخۆیی فیردەوس لە شاری سلێمانی، ئەنجوومەنی وەزیران لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی پێكهێناوە بۆدەستنیشانكردنی هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە و دیاریكردنی لایەنی كەمتەرخەم وكەسی بەرپرس و پێشنیاری ئیجرائاتی یاسایی گونجاو بۆ كەس و لایەنی كەمتەرخەم.
لەم بارەیەوە سەفین موحسین دزەیی وتەبێژی فەرمی حكوومەتی هەرێم رایگەیاند:بە داخەوە شەوی رابردوو بەشی ناوخۆیی فیردەوس سەر بە پەیمانگەی تەكنیكی سلێمانی ئاگری گرت و بەو هۆیەوە دوو قوتابی و پاسەوانێك گیانیان لەدەست داوژمارەیەكی دیكەش بەشێك لەجەستەیان سووتاو برینداربوون.
ئەنجومەنی وەزیران وێڕای دەربڕینی خەم و نیگەرانی بۆ ئەو رووداوەدڵتەزێنە، سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەو دوو قوتابیە و پاسەوانەكە دەكات كەبەو هۆیەوە گیانیان لە دەستداو هیوای چاكبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەكان دەخوازێت.
دزەیی گوتیشی: سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بە فەرمانی ژمارە 1236 لەبەرواری 4/2/2013 لیژنەیەكی بۆ لێكۆڵینەوە لەڕووداوی ئاگركەوتنەكە پێكهێناوە كە ئەمە دەقەكەیەتی:
بۆ لێكۆڵینەوە لەڕووداوی ئاگركەوتنەوەكەی بەشە ناوخۆیی (فیردەوس)ی سەر بەپەیمانگەی تەكنیكی سلێنی لە گەڕەكی سەرچنارو دەستنیشانكردنی هۆكاری ئاگركەوتنەوەكەو دیاری كردنی لایەنی كەمتەرخەم و بەرپرس لە نەبوونی پێداویستی سەلامەتی و نەبوونی ئاگاداركەرەوەی پێشوەخت لە بینایەی بەشەناوخۆییەكان، هەروەها بۆ هەڵسەنگاندنی ئەدائی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانگە پەیوەنددارەكان لە كۆنتڕۆڵ كردنی رووداوەكەو پاراستنی گیانی هاوڵاتیان بڕیارماندا:
-- پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە بە سەرۆكایەتی بەڕێز لیوا د. سالارعهبدوڵڵا راگری كۆلیژی پۆلیس و ئەندامیەتی ئەم بەڕێزانەی خوارەوە.
أ. عمید نەوزاد عەلی كەریم، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی.
ب. عمید دیار ئیبراهیم محی الدین بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سلێمانی.
ج. د. ئالان فەرەیدون عەلی ، راگری پەیمانگەی تەكنیكی سلێمانی.
د. بەرهەم ئەحمەد رەشید، قائمقام لە دیوانی پارێزگای سلێمانی، نوێنەری پارێزگای سلێمانی.
2 - ئامادەبوونی نوێنەری فەرمانگەی داواكاری گشتی لە سلێمانی لە لیژنەی لێكۆڵینەوەكە.
3- لیژنەی ئاماژە پێكراو راپۆرتی لێكۆڵینەوەكەی بەرز دەكاتەوە بۆ ئەمسەرۆكایەتیەو پێویستە وردەكاری رووداوەكەو هۆكارەكانی و لایەن و كەسیبەرپرس دیاری بكەن و پێشنیاری ئیجرائاتی یاسایی گونجاو بكەن لەو رووەوە.




