٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازی كرد له‌ د.ئیدریس هادی په‌رله‌مانتارو وه‌زیری پێشووی خوێندنی باڵای هه‌رێم

سەرچاوە: KDP.info

 ئەمرۆ دوو شەممە 4/2/2013، د. حەسەن محەمەد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە د. ئیدریس هادی پەرلەمانتار و وەزیری پێشووتری خوێندنی باڵای هەرێمی كوردستان كرد.

لەدیدارێكدا رەوشی خوێندنی باڵا و بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی و فێربوون لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان خرایە بەر باس و گفتوگۆ.

دكتۆر حەسەن محەمەد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رۆڵی د. ئیدریس هادی چ وەك پەرلەمانتار یاخود وەك وەزیر لەكابینەكانی پێشووتردا لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق بەرز نرخاند و هیوای خواست هەماهەنگی بەردەوام لەنێوانیاندا هەبێت بۆ سوود وەرگرتن لەو پسپۆری و شارەزاییەی هەیانە، بەتایبەت لەخوێندنی باڵا و چۆنیەتی بەرەو پێشبردنی ئەو بوارە و ئاماژەی بەوەدا پێویستە ئەو كەسایەتییە ئەكادیمی و سیاسی و رۆشنبیرانەی خزمەتی گەلی كوردستان یان كردوە، سود لەتوانا و شارەزاكانیان وەربگیرێ.

لەلایەن خۆشیەوە د. ئیدریس هادی پەرلەمانتار و وەزیری پێشووتری خوێندنی باڵا سوپاسگوزاری خۆی بۆ ئەو پێشوازییە دەربری و ئامادەیی نیشاندا بۆ ئاڵوگۆری بیروبۆچوون لەبارەی هەموو ئەو بابەتانەی بە پرسی خوێندنی باڵا و چۆنییەتی بەرەو پێشبردنی ئەو پرۆسەیە پەیوەستن بۆ ئەوەی بگاتە ئاستێك لەبەرژەوەندی پێشخستنی زانست و فێربوون و خوێندنی باڵا بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار