٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

له‌مه‌ودوا حكومەت پڕۆژەكانی بە هاووڵاتیان دەسپێرێت

سەرچاوە: KDP.info

وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە هاوكاریی لەگەڵ بانكی نێودەوڵەتی چەند پڕۆژەیەك بە هاووڵاتیان دەسپێرێت، كە پێشووتر ئەو پڕۆژانە لەلایەن رێكخراوێکی ناحکومیی نێودەوڵەتییه‌وه‌ جێبەجێ دەكران، بەڵام لەمساڵەوە حكومەتی هەرێم ئەركی خەرج كردنی ئەم بەرنامەیە دەگرێتە ئەستۆ و بودجەیەكی تایبەتی ساڵانەی بۆ دیاری كردووە.

لەمباره‌یه‌وە زاگرۆس فه‌تاح سیوه‌یلی بەڕێوەبەری گشتیی هاوكاری و هەماهەنگی و پەرەپێدان لە وەزارەتی پلاندانان بۆ  هه‌فته‌نامه‌ی(باس) رایگەیاند وەزارەتەكەیان بە هەماهەنگی لەگەڵ بانكی نێودەوڵەتی دوای ئەوەی پڕۆژەی ئەو رێكخراوەی بینیوە و بە پڕۆژەیەكی سەركەوتووی زانیووە، بڕیاری داوە ئەركی ئەوپڕۆژەیە لە ئەستۆ بگرێت، گوتیشی: "سەرەتا وەكو تاقیكردنەوە 16 شوێنی هەرسێ پارێزگاكەی كوردستان وەرگیراوە، لەو شوێنانە 11 كەس هەڵبژێردراون، كە چ پڕۆژەیەك بۆ شوێنەكانیان پێویستە ئەوان بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكان لە شوێنەكانیان، له‌ جیاتی حكومەت و بەرپرسان بڕیار ده‌ده‌ن، دواتر پڕۆژەكان دەخرێنە واری جێبەجێ كردنەوە، بۆ ئەوەش بڕی 8 ملیار دینار دابین كراوە". ئاماژەی بەوەش دا ئەگەر ئەو تاقیكردنەوەیە سەركەوتوو بوو ئەوە سەرجەم پڕۆژەكانی حكومەت دەدرێنە دەستی هاووڵاتیان، گوتیشی: "ئامانجی ئەو پڕۆژەیە ئەوەیە كە دەسەڵات بدرێتە دەستی هاووڵاتیان و خۆیان بڕیار لەسەر پێداویستییەكانی خۆیان بدەن، بەوەش دەرفەتی دیموكراسی زیاتر دەڕەخسێت و هاووڵاتی و حكومەت زیاتر لەیەكتری نزیك دەبنەوە".

لە هەفتەنامەی "باس" وەرگیراوە

هەواڵی پەیوەندیدار