بۆ جێبه‌جێكردن و په‌ره‌پێدانی ئه‌و یاسایانه‌ى په‌یوه‌ندیان به خانمانه‌وه هه‌یه، نێرده‌ى ئه‌وروپا و وڵاتی نه‌رویج هاوكاری هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن

هه‌ولێر- KDP.info/ ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجوومه‌نى باڵای كاروبارى خانمان پێشوازی له شاندێكی هاوبه‌شی نێرده‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ پاڵپشتی سه‌روه‌ری یاسا له عێراق ووه‌زاره‌تی داد و ئاسایشی گشتی له حكوومه‌تی نه‌رویجی كرد. له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شدا شاندی میوان ده‌ستخۆشیان له ئه‌نجوومه‌نی باڵایكاروباری خانمان كرد كه توانیویانه سه‌ركه‌وتووانه هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی شازده رۆژه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژی به‌ڕێوه‌ببه‌ن وستراتیژیه‌تی نیشتمانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژی دژ به ئافره‌تاندابڕێژن، كه له‌لایه‌ن خودی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێت و له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌سندكراو هه‌نگاوه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن بۆ داڕشتنی پلانی وه‌زاره‌ته‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی به گرنگ له‌قه‌ڵه‌مدرا.
په‌خشان زه‌نگنه‌ش به‌پێویستی زانی نێرده‌ى ئه‌وروپا و حكوومه‌تی نه‌رویجی له بواری راهێنانی ئه‌ودادوه‌رانه‌ى په‌یوه‌ندیان به دۆسێكانی یاسای توندوتیژی خێزانی و یاسایباری كه‌سی و یاساكانى په‌یوه‌ست به مافه‌كانی ژنانه‌وه هه‌یه هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، هه‌وڵیش بدرێت ئه‌و دادوه‌رانه له وڵاتی نه‌رویج له نزیكه‌وه به سیستمی دادوه‌ری و یاسا په‌یوه‌ندیداره‌كان وئه‌زموونى ئه‌م وڵاته ئاشنا بكرێن به‌و پێوه‌ره‌ى وڵاتی نه‌رویج هه‌نگاویمه‌زنی له‌م بوارانه هاوێشتووه.




