٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەولود باوەموراد: پێشبینی دەكرێت هەندێك گۆڕانكاری ببیێت ئەوەش بۆ دامركانەوەی خۆپیشاندانەکانە، بەڵام گۆڕانكاری گەورە نابێت

سەرچاوە: KDP.info

هه ولیَر- تایبه ت -  KDP.info/ مەولود باوە موراد ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئەوە دەخاتەڕوو كە سونەكانی عێراق دەیانەوێت مەرجەعیەتێكیان هەبێت ئاماژە بەوەش دەكات قسەكانی نوری مالیكی دەربارەی بارودۆخی ناوچەكە ئاماژە گەلێكی ترسناكن.

Kdp.info: دەربارەی هەوڵی لایەنە سونەكان بۆ دیاركردنی مەرجەعیەتێك تاچەند پێت وایە سەركەوتوو دەبێت?

مەولود باوەموراد: سونەكان هاوشێوەی شیعەكان دەیانەوێت مەرجەعیەتێكیان هەبێت، وەكو هەڵبژاردنی شێخ سەعدی كە لەلایەن سونەكانەوە دەستنیشان كراوە ئێستاش لە فكری ئەوەدان كۆنگرەیەك ببەستن ببێتە چوار چێوەیەكی سیاسی كۆمەڵایەتی پێكهاتەی كە گوزارشت لەسونە بكات لە خۆپیشاندان دانەكانی سونەش ئەوە یە ماڵی سونەكان كۆبكرێتەوە.

Kdp.info :  بارودۆخی عێراق بەرەو كوێوە هەنگاو دەنێت لە كاتێكدا خۆپیشاندان بەردەوامی هەیە و باری ئەمنی عێراق بەتەواوی تێكچوو؟ .

مەولود باوەموراد: گۆڕانكاری لە حكوومەتی عێراقی ناكرێت، چونكە نە ئەمەریكا دەتوانێت ئەو گۆڕانكاریانە بكات وەكو لادانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران نە دەشتوانی بە دیلی دەستنیشان بكات و نە هاوپەیمانی نیشتیمانیش دەتوانێت ئەوە بكات نە لایەنە سیاسییەكانیش لەسەر بە دیلێك بدۆزنەوە ئێرانیش بە هەمان شێوە هۆكاری دووەم خۆپیشاندان دانی ناوچە سونە نشینەكان كاریگەری لەسەر بڕیار و سیاسیەت و ئەدای كاری حكوومەتی عێراقی نابێت چونكە لە ناوچەیەكی جوگرافی دیاری كراو دایە تەنیا كاریگەری لەسەر ناوچەكانی خۆیان دەبێت و حكوومەت دەستی دەستیان پێدەكات ماوەكە درێژبكاتەوە تاكاتی هەڵبژاردنەكان.

Kdp.info  : ئەمە تەنیا پەیامەكەیە یان شتی دیكەش هەیە بۆ ئەوەی خۆپیشاندانەكان نەبێتە كارتی فشار.؟

مەولود باوەموراد: خۆپیشاندانەكان تائێستا پشگیریەكی نێودەوڵەتی و عەرەبی نییە بۆ ئەوەی فشار لە نوری مالیكی بكرێت كە داواكانیان جێبەجێ‌ بكات، هیچ شتێكی وانییە هەموو هاوار دەكەن كە ئەمە نەبێتە هۆی دابەش كردنی عێراق دواجار بەشێكی دیكەی پەیوەندی بە نوری مالكیەوە هەیە كە ئەو پێی وایە مادام داواكاریەكان بچووكن نایەوێت بچێتە ژێرباریانەوە بۆئەوەی فێرنەبن و داواكاریەكانیش پەرژوبڵاون، هەندێكیان دەڵێن داوای فیدرالی دەكەین بەڵام ئێستا بەفەتوای مەرجەعی شیعەكان فیدرالی حەرامە بۆیە ناكۆكن لەسەر كامە داخوازە واقیع بینیە و حكوومەتیش ئەوەی قۆزتوەتەوە بۆ ئەوەی درز بخاتە ناو داواكاری خۆپیشاندەرانەوە و بڵێت خۆتان لەسەر شتێك پێك نایەن، بۆیە پێشبینی دەكرێت هەندێك گۆڕانكاری بكات ئەوەش بۆ دامركانەوەی خۆپیشاندان بەڵام گۆڕانكاری گەورە نابێت.

Kdp.info : نوری مالیكی لە وتاری خۆیدا دەڵێت " دیكتاتۆرم لەم فەوزایەی ئێستا پێ باشترە " تۆ چ خوێندنەوەیەكت بۆ ئەو قسەیە هەیە؟.

مەولود باوەموراد: نەخێر دیكتاتۆریەت شەڕێكە لە هەموو شەڕەكان بەڵام ئەو باوەڕی وایە كە بەدیكتاتۆریەت ئەوە جێبەجێ‌ دەكرێت ئەی بۆ ناڵێت بەیاسا سەروەری و بە دابین كردنی ماف و ئازادیەكان، و هەڵوەشاندنەوەی حكوومەت داواكارییەكان جێبەجێ‌ نەكرێت، ئەو بیرۆكە بیرۆكەی تێگەیشتی سەدام حسێن و دەسەڵاتی تاك ڕەویە ئەگەر پێمان وایە دەسەڵات دەتوانێت هەموو كەس ڕازی بكات ئەوە خوای گەورە كە كەونی دروست كردووە هەموو مرۆڤەكان پێی ڕازی نین.

دیمانە كارزان هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار