٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی ئۆپۆزسیۆن وه‌ڵامی پێشنیارەکانی پارتی و یەکێتی دەداتەوە

سەرچاوە: KDP.info

تایبه‌ت به‌ KDP.info/ بڕیارەسبەی جارێکی دیکە ھەرسێ لیژنەی ھاوبەشی ئۆپۆزسیۆن کۆببنەوە و تێیداپێشنیارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نشتیمانی کوردستان گەڵاڵەبکەن و وه‌ڵامیان بدنەوە.
لەمباریەوە ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی سەلیم کۆیی لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆKDP.infoڕایگەیاند:  بڕیارە سبەی جارێکی دیکە ھەرسێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن کۆببنەوە بۆیەکخستنی بۆچوونی ھەرسێ لایەن و دواتر وه‌ڵامی پارتی و یەکێتی بدەنەوە،ئاماژەی بەوەش کرد، رای ھەرسێ لایەن لەگەڵ ئەوەدایە کەبەشداری لەحکوومەتنەکەن.
سەلیم کۆیی گوتیشی: وه‌ڵامی پێشنیارەکانی پارتی و یەکێتیدەدەنەوە و پێشنیار دەکەن ئەوان چاکسازی بکەن و ھەموو ھەوڵکیش ده‌دەن بۆئەوەی ھیچ گرفتێک نەمینێ بۆ ئەوەی چاکسازی بکرێ و کێشەکان چارەسەر بکرێن.
ناوبراوروونیشیکردوە، ھیچ پێشنیارێکی پارتی و یەکێتیان رەت نەکردوەتەوە تەنیا ئەوپێشنیارە نەبێت کە باس لەبەشداریکردنی ئۆپۆزسیۆن دەکات لەحکوومەت، گەر نائەوانەی دیکە رەت نەکراونەتەوە و ڕێگا بەوان ده‌دەن بۆ ئەوەی چاکسازی بکەن.
بڵندئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار