لیژنه‌یه‌كی دابه‌ش كردنی موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بری 200 ملیۆن دینار ده‌گه‌رێنێته‌وه بۆ بانك

ئاكرێ- تایبه‌ت به KDP.info/ رائد سابیر جومعه تایبه‌ت بهKDP.info راگه‌یاند :رۆژی سێ شه‌ممه‌ی رابردووله‌كاتی وه‌رگرتنی مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌بانكی مه‌ركه‌زی هه‌رێم لیژنه‌كه‌مان له وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی لیوای 12ی پیاده‌ی ئاكرێ، كه پێكهاتبوون له لێپرسراوی لیژنه رائد سابیرجومعه ئه‌فسه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی مه‌شق و هه‌ردوو ئه‌ندامی لیژنه ملازم زیره‌وان ناجع ئه‌فسه‌ری ژمێریاری سه‌ربازی ب.موچه و ن.چ. نه‌به‌ز عه‌دنان كارمه‌ندی ژمێریاری سه‌ربازی ب.موچه، بری 200 دووسه‌د ملیۆن دینارمان زیاد وه‌رگرتبوو له‌بانك ، دوای ئه‌وه له‌كاتی دابه‌ش كردنی موچه بۆمان ده‌ركه‌وت بری 200 ملیۆن دینارمان زیاد وه‌رگرتووه له‌بانك بۆیه لیژنه‌كه‌مان له‌رێگه‌ی وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه ئه‌و پاره زیاده‌یه‌ی بۆبانك گه‌رانده‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌ست پاكی و راستگۆی ئه‌م ئه‌فسه‌ر و پله‌دارانه‌ی سه‌لماند كه له لیژنه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌دان.




