به‌همه‌ن قوبادی: ده‌بێت وه‌ك وڵاتانی دراوسێ سینه‌ماكه‌مان به‌هێزبكه‌ین

هه‌ولێر- KDP.info/ به‌همه‌ن قوبادی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ قوتابیانی به‌شی سینه‌مای زانكۆی سه‌لاحه‌دین رایگه‌یاند: ئێستا سینه‌مای توركیا و ئێران و وڵاتانی عه‌ڕه‌بی به‌ره‌و به‌هێزبوون ده‌چن و ده‌بێت شان به شانی سینه‌مای ئه‌و وڵاتانه ئێمه‌ش به‌ره‌و پێشه‌وه بڕۆین و سینه‌ماكه‌مان به‌هێز بكه‌ین.
سینه‌ماكاری كورد به‌همه‌ن قوبادی له كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كان به‌شی سینه‌مای زانكۆی سه‌لاحه‌دین ئاماده‌بوو, بۆ قوتابیانی سینه‌ما و هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هۆگری سینه‌مان چه‌ند وته‌یه‌كی پسپۆڕانه‌ی له‌سه‌ر هونه‌ری سینه‌ما پێشكه‌ش كرد, له درێژه‌دا به وردی وه‌ڵامی پرسیاری ئاماده‌بووانی دایه‌وه و بۆ هاوكاریكردنی قوتابیانی به‌شی سینه‌مای زانكۆی سه‌لاحه‌دین جیهازه ته‌كنییه‌كانی فیلمی سینه‌مایی "وه‌رزی كه‌ركه‌ده‌ن" و هه‌روه‌ها به‌رهه‌می داهاتووی پێشكه‌ش به به‌شی سینه‌مای كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین كرد. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئێستا سینه‌مای توركیا وئێران و وڵاتانی عه‌ڕه‌بی به‌ره‌و به‌هێزبوون ده‌ڕوات و ئێمه وه‌كوو سینه‌ماكار، ئه‌ركێكی گه‌وره‌مان له‌سه‌ر شانه و ده‌بێت شان به شانی سینه‌مای ئه‌و وڵاتانه ئێمه‌ش به‌ره‌و پێشه‌وه بڕۆین و سینه‌ماكه‌مان به‌هێز بكه‌ین.
به‌همه‌ن قوبادی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: ئێستا سینه‌ما مێدیۆمێكی زۆر زۆر به‌هێزه كه حكووته‌كان له سه‌رانسه‌ری دنیا پێویستیان پێیه‌تی و هه‌ر كامتان ده‌توانن تریبۆنێكی گه‌وره بن و به به‌رهه‌مه‌كانتان ده‌نگی كورد به دنیا رابگه‌یه‌نن.




