٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سێشەممە وەڵامی پەرلەمانتاران دەدرێتەوە و پێشبینی دەكرێت 10 رۆژی تر بودجە پەسەندبكرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بەkdp.info   / لە رۆژانی رابردوو لە پەرلەمانی كوردستان  چەند دانیشتنێك لەبارەی پرۆژەی یاسای بودجەی ساڵی 2013 تەرخانكرا بۆ ئاراستەكردنی پرسیاری ئەندامانی پەرلەمان و بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانە لەلایەن وەزیرانی پلان دادان و دارایی و ئابوری حكوومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی سێشەمەی داهاتوو دانیشتنێكی ئاسایی لە پەرلەمان بەڕێوەدەچێت و ئەندامێكی پەرلەمانیش دەڵێت بۆ ئەم مەبەستە چەند رۆژێك پێویستە و پێشبینی دەكرێـت  دوای  10  رۆژی تر بودجە پەسەند بكرێت.

 سەباح بەیتوڵا ئەندامی لیستی كوردستانی لە پەرلەمانی كوردستان تایبەت بۆ(kdp.info ) گوتی: وا بڕیارە  رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە پەرلەمانی كوردستان دەست بە دانیشتنە ئاساییەكانی خۆی لەبارەی بودجەوە بكاتەوە كە چەند  دانیشتنێك تایبەت دەبێت بە وەڵامدانەوەی ئەو 92 ئەندامەی پەرلەمان كە پرسیاریان ئاراستەی وەزیرانی دارایی و پلاندانانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كردبوو و   وەڵامەكانیش لەلایەن خودی وەزیرانی دارایی و پلاندانان دەدرێنەوە.

بەیتوڵا گوتیشی: چاوەڕێ دەكرێت لەماوەی رۆژەكانی سێشەممە و چوارشەممەی ئەم هەفتەیە هەردوو وەزیرەكە وەڵامی سەرجەم پرسیارەكان بدەنەوەو دواتریش گفتوگۆ لە بارەی یاسای بودجەی 2013 دەكرێت كە لە 41 مادە پێكهاتووەو بۆ ئەمەش چەند رۆژێك پێویستە واتا بەكۆی گشتی پێشبینی دەكرێت بۆ ماوەی  10 رۆژی تر بودجەی ئەمساڵی هەرێمی كوردستان پەسەند بكرێت.

 بڕوا بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار