٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاگەیه‌ندراوێك لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانەوە سەبارەت بە پەلامارە تیرۆریستییەكەی ئه‌مڕۆی شاری كەركووك

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆژی یەكشەممە2013/2/3 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی شاری كەركووك كەوتە بەر هێرشی نامەردانەی تاقمێك تیرۆریستی خۆكوژەوە و لە ئەنجامدا ژمارەیەكی زۆری هێزی پۆلیس و هاووڵاتی شەهید و بریندار بوون. ئامانجی تیرۆریستان لە هێرشكردنە سەر پۆلیس و دامودەستگە ئەمنییەكانی دیكەی شاری كەركووك تێكدانی كۆڵەگەی سەرەكیی پاراستنی كەركووك و ناوچەكانی دەرووبەرە بۆ ئەوەی ئاسوودەیی و پێكەوەژیانی دانیشتوانی كەركووك بشێوێنن.

ئێمە زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو پەلامارە نامرۆڤانەیە دەكەین و سەرەخۆشی لە كەسوكاری شەهیدانی ئەو كارەساتە دەكەین و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە دەخوازین. داوا لە لایەنە پێوەندیدارەكانی حكوومەتی هەرێم دەكەین بە هەموو توانایەكیانەوە یارمەتیی قوربانیانی ئەو ڕووداوە تیرۆریستییە بدەن.

لێرەدا پاڵپشتیی تەواوی خۆمان بۆ خەڵكی خۆڕاگری كەركووك و پۆلیس و دامودەستگەی ئەمنیی ئەو شارە خۆشەویستە ڕادەگەیێنین. جەختیش دەكەینەوە هیچ جۆرە پیلانێكی نەیاران و ناحەزانی ئاشتی و تەبایی نابێتە هۆی پاشگەزبوونەوەی هاووڵاتییە سەربەرزەكانی شاری كەركووك لە داواكارییە ڕەوا و دەستوورییەكانیان.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
3ـی 2ـی 2013

هەواڵی پەیوەندیدار