٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرپرسی ڕێکخراوە جەماوەرییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان کۆبۆوە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر- KDP.info/ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 3ی شوبات ، لەبارەگای ناوەندی باڵای یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان بە ئامادەبوونی ساسان عەونی بەرپرسی ڕێکخراوە جەماوەرییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەندامانی دەستەیڕێکخراوە جەماوەرییەکان ، کۆبوونەوەی بەرفراوانی سەرکردایەتی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەچوو.

کۆبوونەوەکە بە دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان و سەروەریان بارزانی نەمر و کاکە ئیدرسی هەمیشە زیندوو دەستی پێکرد, پاشان ساسان عەونی لە وتەیەکدا باسی لەقۆناغی ئێستای کوردستان و ناوچەکە و عێراقی بۆ بەشداربووان کرد, هاوکات باسی لە پێگە و ڕۆڵی لاوان کرد لەم بارەدۆخەدا .

هەروەها کاری باشتر و جدیتری لەئەندامانی سەرکردایەتی لاوان خواست لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی توێژەکە و هاوکات باسی لە ئامادەکارییەکان بۆ ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتیەکە کرد و هیوای ئەوەی خواست یادکردنەوەی  بۆنەکان لە چوارچێوەی تەقلیدیەوە دەرچن بۆ جۆرە چالاکییەک کە زیاتر خزمەت بە لاوان بکات.

کۆبوونەوەکە بە ڕاوبۆچوون و پێشنیاری ئەندامانی دەستەی رێكخراوه‌ جەماوەرییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان درێژەی کێشا.

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار