٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پۆلیسی زیقار: 1200 پارچە شوێنەواری مێژووی لە پارێزگای زیقار دزران

سەرچاوە: KDP.info

عێراق–KDP.info/ هێزەكای ئەمنی لەو شارە رایانگەیاند 1200 پارچە شوێنەواری مێژوویی لە پارێزگای زیقار دزران، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ تۆمەتباركردنی وڵاتانی دەوروبەر و جیهان لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە، كە پابەندی گەڕانەوەی ئەو پارچە شوێنەوارانە نادەن، كە لەكاتی پرۆسەی ئازادكردنی عێراق لەساڵی 2003 ەوە تا بەئەمرۆ دەگات دزراون، لیژنەی ئەمنی پارێزگای زیقار بە دەنگی عێراقی راگەیاند: لە هەڵمەتێكی بەرنامەرێژی باندێكی دزیدا، 1200 پارچە شوێنەواری مێژوویی لە شوێنەواری زیقار دزرا، كە گومان هەیە پاسەوانەكانی شوێنەوارەكە ئاسانكاریان بۆ كرد بن، لیژنەكە راشیگەیاندووە: گرووپەكانی دزی لە دانیشتوانی ناوچەكە پێكهاتوون و زۆربەی دزییەكانیشیان بە یارمەتی پاسەوانەكان جێبەجێكراوە و بۆیەش ئەم جۆرە رووداوانە ناوەناوە دووبارە دەبنەوە، لای خۆشییەوە باڵیۆزی پێشووی عێراق لە ئەمەریكا سەمیر سمیدعی لە هەڵمەتێكدا، توانی لەرابردوو 1046 پارچە شوێنەوار بۆ عێراق بگەرێنێتەوە، كە لە چەند شوێنەوارێكی ئەمەریكا نمایشكرا بوون، شایەنی باسە: عێراق یەكێكە لە وڵاتە دەوڵەمەندەكانی جیهان لەرووی كەلەوپەلی شوێنەوارییەوە، بەم دوایەش لە نیویۆرك لە زیادكردنێكی ئاشكرادا چەند پارچە شوێنەوارێكی عێراقی فرۆشرا، كە مێژووەكەی دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی سۆمەرییەكان و 3150 ساڵ پێش زاینی.

 

هەواڵی پەیوەندیدار