٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عارف روشدی: پێم باشە سەركردایەتی كورد ئەمەریكا لە بارودۆخی عێراق ئاگادار بكەنەوە

سەرچاوە: KDP.info

تایبه‌ت به‌ KDP.info/ ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەوە دەخاته‌ ڕوو بارودۆخی عێراق بەرەو ئاڵۆزبوون دەچێت ئاماژە بەوەش دەكات دوورنییە ئەو بارودۆخە خراپە كارنەكاته‌ سەر كوردستان.

عارف روشدی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لە لێدوانێكدا بۆKDP.info  دەربارەی بارودۆخی عێراق گوتی :بەرای من ئەمەریكا كاتی هاتووە بێتە خەت، چونكە هێشتا عێراق بەفەرمی لە هەژموونی ئەمەریكا دەرنەچووە و لە بەندی 7 ی نەتەوەیەكگرتووەكان ماوەتەوە، ئەم بارودۆخەی عێراق وابڕوات تەقینەوەیەكی گەورەی تایفی روودەدات و هەرێمی كوردستانیش پارێزراو نابێت، بۆیە سەركردایەتی كورد دەبێت ئەجێندای هەبێت و ئەمەریكا بهێنێتە مەیدان، چونكە ئەم بارودۆخە بەم شێوە ئیمكانی چارەسەی زەحمەتە، ئەوەی ئێستای شیعەو سوننەكان رووبەڕووی یەك بوونەتەوە هیچ ئاسۆیەكی روون نییە بۆ چارەی.

ئەوەشی خستەڕوو كاتی هاتووە مەسەلەی عێراق یان ئەمەریكا بێتە خەت یان ببێتە كێشەیەكی نەتەوەیی چارەسەر بكرێت.

كارزان هەورامی

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار