بڕیاردەری لیژنەی نەوت و گاز: حکوومەتی عێراق ھۆکاری زیان گەیاندنە بەبودجە نەک ھەرێمی کوردستان

بهغدا- تایبهت به KDP.info/ بڕیاردەری لیژنەی نەوت و گاز لەپەرلەمانی عێراق د.رزگار لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆKDP.infoڕایگەیاند: حکوومەتی عێراق بەردەوامە لەتۆمەت بەخشین بۆ ھەرێمی کوردستان ولەدواین تۆمەتیشی دەڵێت: ھەرێمی کوردستان زیاتر لەچوار ملیار دۆلار زیانىبەبودجەی عێراق گەیاندووە، بەڵام لەڕاستیدا حکوومەتی عێراق زیان بەبودجەدەگەیهنێ نەک ھەرێمی کوردستان، چونکە ھەرێمی کوردستان ناچار دەکات کەھەناردەکردنینەوت بۆ دەرەوە ڕابگرێت و پارەی کۆمپانیاکانی ھەرێمی کوردستان خەرج ناکات.
د.رزگارگوتیشی: حکوومەتی عێراق پارەی کۆمپانیاکانی ھەرێمی کوردستان نادان ئەوکاتھەرێمی کوردستانیش ناچارە نەوت ھەناردەی دەرەوە بکات بۆئەوەی پارەیئەوکۆمپانیانە بدات.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، گەر بگەڕێینەوە بۆرێکكەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا لە 13/9/2012 ھەر بەغدا ئەورێکكەوتنەیپێشێلکردووە و پابەند نەبووە پێی، بۆیە ئەوەی ئێستا دەوترێ ھەرێمی کوردستانزیاتر لەچوار ملیار دۆلار زیانی بەبودجە گەیاندووە ڕاست نییە و خۆیان زیانبەبودجەدەگەینن نەک ھەرێمیکوردستان.
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە، لەبەر ئەوەی حکوومەتیھەرێمی کوردستان پابەند نەبووە بەرێکكەوتنەکان بۆ ھەناردەکردنی نەوت بۆدەرەوە لەساڵی ڕابردوو زیاتر لەچوار ملیار دۆلار زیان بە بودجەی کەوتووە وئەگەر ئەم بارودۆخەش بەردەوام بێت ئەم ساڵ زیانەکە بۆ نۆ ملیار دۆلار زیاددەبێت.




