مالیكی داوای چەكی زیاتر دەكات و روسیاش گرێبەستەكەی هەڵوەشاندۆتەوە

عێراق –KDP.info/ ئەندامێكی لیستی دەوڵەتی راگەیاند: كە نوری مالیكی لەبری پارە زیادەكەی گەندەڵی لە گرێبەستەكەی چەك كرین، داوای پێدانی چەكی زیاتری لە روسیا كردووە، عەلی شەللاه پەرلەمانتاری عێراقی بە شەفەق نیووزی راگەیاند: مالیكی ئەم مەرجەی خستۆتە بەردەست لیژنەی روسیا، یان روسیا بەهۆی ئەنجام دانی ئەو مامەڵەیە 195 ملیۆن دولار بەعێراق بداتەوە، یان بە بڕی ئەو پارەیە چەكی زیاتر لەسەر گرێبەستەكە بە سوپای عێراق بدات، لە لایەكی دیكەوە سەرچاوەیەكی ئاگاداری دۆسیەكە لە روسیا، بڵاویكردەوە:ئەو لیژنەیەی كە یاوەری مالیكی بووە بۆ بەستنی گرێبەستی چەك كڕین، بە ڕێژەی 195 ملیۆن دولار لەرێگای ئەو گرێبەستەوە بە نایاسایی پارەیان وەرگرتووە، لای خۆشییەوە ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەسكەندەر وەتووت، ڕایگەیاند: روسیا گرێبەستەكەی لەگەڵ عێراق هەڵوەشاندۆتەوە و پابەندی گرێبەستەكە نەبووە.شایەنی باسە: پێش چەند مانگێك نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بۆ كڕینی فڕۆكەی جەنگیی میگ 29 و 30 كۆپتەر و هەروەها مووشەكی پێشكەوتوو، گرێبەستێكی چەك كڕینی بەبری 4.2 میلیارد دۆلاریی لەگەڵ روسیا ئیمزا كردبوو، بەڵام دواتر دەركەوت كە گەندەڵی لەگرێبەستەكە كراوە.




