له چه‌مچه‌ماڵ به ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رێوره‌سمى به‌خاكسپاردنى ڕوفاتى حه‌وتسه‌د و سیى ئه‌نفالكراوى گه‌رمیان به‌ڕێوه‌چوو

ئێواره‌ى ئه‌مرۆ له شارى چه‌مچه‌ماڵ به به‌شداری و ئاماده‌بوونى به‌رێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و به‌رپرسانى ئیدارى و سیاسى و كه‌س و كارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و جه‌ماوه‌رێكى زۆر، رێوڕه‌سمێكى شایسته و فراوان بۆ به‌خاك سپاردنى روفاتى پیرۆزى حه‌وتسه‌د و سی ئه‌نفالكراوانى گه‌رمیان له مۆنۆمێنتى چه‌مچه‌ماڵ به‌رێوه‌چوو. سه‌رۆك بارزانى كه ئاماده‌ى رێوره‌سمه‌كه‌بوو، به‌شدارى له به خاك سپاردنى یه‌كه‌م روفاتى ئه‌و حه‌وتسه‌د و سی ئه‌نفالكراوانه‌دا كرد.
پاشنیش به‌رپرسانى دیكه‌ى ئیدارى و سیاسى به‌شدارییان له رێوره‌سمى ناشتنى روفاتى ئه‌نفالكراواندا كرد و دواتریش رێوره‌سمى به‌خاكسپاردنى ڕوفاتى پیرۆزى ئه‌نفالكراوان له لایه‌ن ئامادبووانه‌وه به‌ڕێوه‌چوو .
جێى باسه دوێنێ له شارى سلێمانى مه‌راسیمى هێنانه‌وه‌ى روفاتى ئه‌و حه‌وتسه‌د و سی ئه‌نفالكراوانه به‌ڕێوه‌چوو كه له گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كانى مه‌هاریى دۆزراونه‌ته‌وه، به‌یانى ئه‌مرۆش له رێوڕه‌سمێكی جه‌ماوه‌ری و ره‌سمیدا كه‌ژاوه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان به‌ره‌و زێدی خۆیان بۆ چه‌مچه‌ماڵ و گه‌رمیان گه‌ڕێنرانه‌وه و له مۆنۆمێنتى شارى چه‌مچه‌مالأ به‌خاك سپێردران . پڕۆسه‌ى به‌دناوى ئه‌نفال له ساڵانى هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو له لایه‌ن رژێمى به‌عسى دیكتاتۆره ئه‌نجام درا و به چه‌ند قۆناغێكدا تێپه‌ڕین كه زیاتر له سه‌د و هه‌شتا و دوو هه‌زار كه‌سى كورد له مناڵ و گه‌نج و پیرى له‌خۆ گرت و گوند و شاره‌كانیشیان وێران كران و ئه‌و سه‌د و هه‌شتا و دوو هه‌زار كه‌سه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق به تایبه‌ت له بیابانه‌كان زینده‌به‌چاڵ كران ، كه ئه‌م تاوانه له‌گه‌ڵ تاوانه‌كانى دیكه‌ى وك‌و كیمیابارانكردن و وێرانكردنى گوند و شاره‌كان و سڕینمه‌وه‌ى ئاسه‌وارى كورد و له‌ناوبردانى كوردانى فه‌یلى هه‌موویان له چوارچێوه‌ى جینۆسایدكردنى گه‌لى كوردستاندا بوون , هه‌ر له‌ساڵى دوهه‌زار و سێیه‌وه دواى روخانى رژێم و به‌حه‌ق گه‌یشتنى ئه‌نجامده‌رانى ئه‌م تاوانه، تاكو ئێستا نزیكه‌ى سیسه‌د گۆڕی به‌كۆمه‌لأ دۆزراونه‌ته‌وه و، ئیسك و پروسكه‌كانی زۆربه‌یان چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه بۆ باوه‌شى كوردستان ده‌كه‌ن.




