٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فەیسەڵ دەباغ : نەمانی بەشار ئەسەد گۆڕانكاری گەورە دروست دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هه ولیَر- تایبه ت  KDP.info / چاودێرێكی سیاسی ئاماژە بەوە دەكات كە ڕووخانی ڕژێمی سوریا كاریگەری ڕاستەوخۆ دروست لەسەر وڵاتانی دراوسێ‌ دەكات , ئەوەش دەخاتەڕوو توركیا قازانجی یەكەم لەو ڕووخانە دەكات.

هەریەكە لە شارەكانی حەلەب و دیرەزور و ئدلب و درعا و چەند شوێنێكی دیكە لە ژێر كۆنترۆڵی سوپای ئازادی سوریا دان لە ماوەی هەفتەی ڕابردووش هێرشی سوپای ئازاد بۆ دەرەوەی ئەو ناوچانە دەستی پێكردووە و ئاژانسی "میدڵ ئێست ئۆنلاین " ئاماژە بەوە دەكات كە حكوومەتی سوریا تەواو لە بێهێز بووندایە دەربارەی بارودۆخی سوریا لە لێدوانێكدا بۆ سایتیkdp.info فەیسەڵ دەباغ چاودێری سیاسی گوتی "نەمانی بەشار ئەسەد و بارودۆخی سوریا كاریگەری ڕاستەوخۆ دەكاتە سەر عێراق ئوردن و ئێران لوبنان، توركیاش لەو گۆڕانكاریانەدا قازانج دەكات چونكە بارودۆخی وەكو عێراق و ئوردن و ئێران نابێت".

گوتیشی " توركیا هەم لەڕووی ئابووریەوە هەم لەڕووی سیاسیەوە سود مەند دەبێت

 

كارزان هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار