٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

چاوەڕوان دەکرێ ڕۆژی سێ شەممە متمانە لەوەزیری وەرزش و لاوانی حکوومەتی عێراق وەربگیرێته‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

بةغدا -   KDP.info/  وتەبێژی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لەپەرلەمانی عێراق موئەید تەیب لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ kdp.info ڕایگەیاند: ئەگەر ڕۆژی سێ شەممە متمانەوەرگرتن لەوەزیری وەرزش ولاوانی حکوومەتی عێراق بخرێتە دەنگدانه‌وه‌ ئەوە متمانەی لێ وەردەگیرێتەوە، چونکە زۆرینەی ئەندامان لێی توڕەن و لەگەڵ ئەوەدان متمانەی لێ وەربگیرێتەوە، لەبەرئەوه‌ی چەندین جار داواکرابوو لەپەرلەمان ئامادەبێت رەتیکردۆتەوە.
موئەید تەیب گوتیشی: تائێستا دیار نییە ئایە ڕۆژی سێ شەممە پەرلەمان متمانە وەرگرتن لێی دەخاتە دەنگدان ، چونکە  ئێستا رازیبوە بێتە پەرلەمان، بەڵام ئایە پەرلەمان رازی دەبێ یاخود وەرگرتنی متمانە لێی دەخاتە دەنگدانەوە.
ناوبراو ڕونیشیکردوە، تائێستا ئەوان وەک کورد ھیچ بڕیارێکیان نەداوە دەنگ بەوەرگرتنی متمانە لەوەزیری وەرزش و لاوان ده‌دەن، بەڵام زۆرینەی ئەندامان لەگەڵ ئەوەدان بۆیە ھەرکاتێ سەرۆکایەتی پەرلەمان بیخاتە دەنگدانه‌وه‌ ئەو متمانەی لێوەردەگیرێتەوە.
تائێستا پەرلەمانی عێراق  چەندین جار بانگھێشتی  وەزیری وەرزش و لاوانی حکوومەتی عێراق جاسم مەحمەد جەعفەرى کردوە، بەڵام ڕەتی کردۆته‌وه‌ و لەدواین کۆبونەوەش پەرلەمان بڕیاریدا کە ڕۆژی سێ شەممە متمانە وەرگرتن لەوەزیر بخاتە دەنگدانەوە.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار