٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گروپێکی شەش کەسی لەناو بارەگای پۆلیسی کەرکووک خۆیان تەقاندەوە، و لەئەنجامدا نزیکەی 60 کەس بونە قوربانی

سەرچاوە: KDP.info

كه‌ركووك- تایبه‌ت به‌ KDP.info/ گروپێکی شەش کەسی لەناو بارەگای پۆلیسی کەرکووک خۆیان تەقاندەوە، لەئاکامدا 59کەس بوونە قوربانی، کە لەناو بریندارەکان بەرێوه‌بەری پۆلیسی قەزاوناحیەکانی کەرکووک عەمید سەرحەد قادرى تێدایه‌.
لەمباریەوە سەرچاوەیه‌کی ئەمنی بەرپرس کەنەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆKDP.info ڕایگەیاند: ئەمڕۆ گروپێکی شەش کەسی خۆکوژ  ویستویانه‌ خۆیان لەناو بارەگای پۆلیسی کەرکووک بتەقێننەوە، دەرگای یەکەمیشیان بڕیووە كه‌ دواتر ڕێگریان لێکراوه‌ خۆیان تەقاندۆتەوە، لەئەنجامدا 14کەس گیانیان لەدەستداوە و 45 کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەوسەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کرد، کە لەناوبریندارەکان بەرێوه‌بەری پۆلیسی قەزاوناحیەکانی کەرکووک عەمید سەرحەد قادرى تێدایە، بەڵام برینکەی سوکە.

هەواڵی پەیوەندیدار