عه‌شیره‌تی جه‌باری له كه‌ركووك هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن و داوای دۆزینه‌وه‌ی بكوژانی مامۆستا ڕه‌مه‌زان شكورده‌كه‌ن

كه‌ركووك- KDP.info/ له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌ید تاهیر جه‌باری مامی مامۆستا ڕه‌مه‌زان و سه‌رۆكی عه‌شیره‌تی جه‌باری داوای له ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد كه به زوترین كات كاری جدی بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی بكوژانی مامۆستا ڕه‌مه‌زان،ناوبراو گوتیشی: ئێمه وه‌كو عه‌شیره‌تی جه‌باری بێده‌نگ نابین له ڕشتنی خوێنی مامۆستا ره‌مه‌زان.
له‌وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسان سه‌باره‌ت به كوشتنی مامۆستا ڕه‌مه‌زان كه ئایا كوشتنه‌كه بۆ كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه یان كێشه‌یه‌كی سیاسییه، سه‌رۆكی عه‌شیره‌تی جه‌باری ڕایگه‌یاند: مامۆستا هیچ كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و تایبه‌تی له‌گه‌ڵ هیچ كه‌س و لایه‌نێك نه‌بووه ته‌نیا له به‌ر ئه‌وه تیرۆر كراوه كه موسڵمان بووه و داكۆكی له دین و ئاینی ئیسلام كردووه و حه‌ق بێژ بووه.
دواتر هه‌ر له‌و كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌دا یاداشت نامه‌ی عه‌شیره‌تی جه‌باری خوێندرایه‌وه كه ئاراسته‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاری كه‌ركووك و لایه‌نه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و شاره كراوه.
له یاداشنامه‌كه‌دا هاتووه وه‌كو عه‌شیره‌تی جه‌باری به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كاره قێزه‌ونه ده‌كه‌ین و له ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كه‌ركووك و هه‌رێمی كوردستان داواكارین كه به زوترین كات بكوژانی مامۆستا بدۆزنه‌وه‌و بیانگه‌یه‌نن به دادگا، له یاداشته‌كه‌ی عه‌شیره‌تی جه‌باریدا هاتووه كه ئه‌وان له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منی و لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كاندا هاوكاری ته‌واو ده‌كه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و بكوژانه و به‌سزا گه‌یاندنیان.




